گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 189 جار بینراوە

ستاندەر

گروپی قەیرانی نێودەولەتی كە  دامەزراوەیەكی جیهانیە و كار لە بواری توێژینەوە و هەڵسەنگاندن و چاودێری دەكات، لە نوێترین راپۆرتی مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق و سوریا ئاشكرا دەكات، رایگەیاندووە بۆ هێشتنەوەی داعش بە بێ هێزی پێویستە هەموو جۆرە پێكدادانێك لە عێراق و سوریا بە دوور بگیرێت، هەروەها هێرشی توركیاش بۆ سەر سوریا رابگیرێت. نوسیویەتیشی راستە داعش لاواز بوە بەڵام لەناو نەچوە و مەترسی سەرهەڵدانەوەی هەیە. چونكە تا ئێستاش لەسەر ئاستی ناوخۆیی ئەو وڵاتانە داعش مەترسیە، ئەگەر خۆیان رێكبخەنەوە دووبارە دەبنە هەرەشە بۆ جیهان، ئەو نا ئارامیەی ئێستاش هاوكارە بۆ خۆرێكخستنەوەی داعش.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.