13 لایەنی فەلەستینی دژی داگیركاری ئەردۆغان هەڵوێست وەردەگرن

لەلایەن ستاندار Posted on 270 جار بینراوە

ستاندەر

13 حیزب و لایەنی سیاسی فەلەستین لە راگەیەنراوێكدا دژایەتی خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنی بەناو ( كانی ئاشتی) رادەگەیەنن كە توركیا بە پشتیوانی هێزە پاشكۆكانی لە ئۆپۆزسیۆنی سوری ئەنجامیدەدات رایدەگەیەنن ئەوە خوێنرێژییە.

هاوكات داوا لە توركیا دەكەن پابەندی رێكەوتنی نێوان خۆیان و سوریا بێت و رێز لە سەروەری خاكی ئەو وڵاتە بگرێت، راشیانگەیاندووە پێویستە یەكێتی خاكی سوریا لە دابەشكاری بپارێزێت و رێگری لە هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ دابەشكاری خاكی سوریا بگیرێت.

لەنێو لایەنەكان بەرەی فەتح و بزوتنەوەی ئیسلامی و بەرەی دیموكراتی و بەرەی گەل هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.