کۆنگرێسی ئەمریکابەدیموکراتی و کۆماریەکانەوەلەسەرکوردسەرکۆنەی ترەمپ دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 178 جار بینراوە

ستاندەر

لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کەناسراوە بەکۆنگرێس، سەرۆک ترەمپ لەلایەن دیموکراتەکان و کۆماریەکانەوە لەسەر بڕیاری کشانەوەی سوپای ئەمریکا لەرۆژئاڤای کوردستان، بەزۆرینەیەکی بەرچاو سەرکۆنە دەکرێت، پێشتر دۆناڵد ترەم لەتویتێکدا ئاماژەی بەهەبوونی فشارێکی زۆر کردبوو لەسەری و رایگەیاندبوو: ئەوکاتەی ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا بوو نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لە سوریا کوژران ، بەڵام وادیارە حەوت ساڵی رابردووی کوشت و کوشتاری سوریا ئەوەندەی سیاسەتەکانی ٧٢ کاتژمێری رابردووی ئێمە، میدیای ئەمەریکی تووڕە نەکردووە.

چاودێران پێیان وایە ئەم لێدوانە بەردەوامانەی  ترەمپ دەلالەتە لەبوونی فشارێکی زۆر لەسەر ناوبرا، هەم فشاری میدیا و سۆشیاڵ میدیای ئەمریکی هەمیش فشاری دیموکراتەکان و بەشیکی بەرچاوی کۆمارییەکانی لەسەرە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.