راسپاردەکانی په‌رلەمانی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

مەلا فرمان

وەک نمونە بە پێویستمزانی لێرەوە و لە ماڵی دەستدرێژیکەران و ستەمکارانەوە دەست پێبکەم.
پەرلەمانی تورکیا :
مۆڵەتی مانەوەی ساڵێکی تری بە سوپای تورکیا دا لە رۆژئاوا و باشوری کوردستان. کەواتە دامەزراوە بە ناو شەرعی و دیموکراتیەکەیان سەرچاوەی ستەمکردنە.
بەرەی تورکمانی عێراقی:
دەبینین بەرپرسانی بەرەی تورکمانی عێراقی لە هەرێم و لە عێراق پێچەوانەی رای حکومەتی عێراق و زۆربەی دونیا و رای گشتی گەلی کوردستان پشتگیری هێرشکەی تورکیا و سەرۆکە تیرۆرستەکەی دەکەن بۆ سەر رۆژ ئاوا. دەبو پەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی پەرلەمانی کورد لە عێراق هەڵوێستەی جدیان بکردایا لەسەر هەڵوێستی بەرەی تورکمانی.
یانەی توپی پێی سانت پاولی ئەڵمانی:
یانه‌ی سانت پاولی ئه‌ڵمانی به‌فه‌رمی دورخستنەوەی یاریزان جا‌نك شاهینی بەڕەگەز تورک به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستەگرام پشتگیریی له‌ له‌شكركێشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر سوریا كردووه‌ راگەیاند. چونکە ئەم هەڵوێستەی جانگ لە گەڵ پرەنسیپی یانەکدا ناگونجێت. ‌. ( بڕوانە https://www.fcstpauli.com/en/news/published/cenk-sahin-released-by-club/)
مبني للمجهول:
لە رێزمانی عەرەبی هەندێ جار بکەری کردار نادیارە ( ذهب الی المدرسة)، ذهب: فعل ماضی مبنی علی المجهول، دیار نیە کێ چوە بۆ قوتابخانە: قوتابیە، مامۆستایە یان کەسێکی تر، راسپاردەکانی پەرلەمانیش بکەری هێرشەکەی سەر رۆژئاوای بە وشەیەکیش ناونەبردوە و دیاری نەکردوە، سوریایە، تورکیای تیرۆستە، داعشە، هێزە تیرۆرستەکانی سەر بە تورکیایە. کێ فەرمانی ئەو هێرشەی کردوە.
راسپاردەکان
– پەرلەمانی کوردستان بیریان چۆتەوە کە پێشتر ( لە ٢٠٠٣ و ٢٠١٤ ) بریار و راسپاردەیان لەسەر بونی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەیە، تێیدا داوای دەرکردنی ئەو سوپایە دەکەن لە هەرێمدا، داوای دانپێدانان و پشتیوانی رۆژئاوا دەکەن. بۆیە ئەم پەرلەمانە بۆ ئەوەی بڕیار و راسپاردەکانی لەسەر رەفەکانی حکومەت تۆز نەیانگرێ بەر لە دەرکردنی بریار و راسپاردەی نوێ دەبو پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردە کۆنەکانی بکردایا.
– لە راسپاردە ١٢ خاڵیەکەدا بەیەک وشەش باس لە سوپای تورکیا، حکومەتی تورکیا و ئەردۆگانی تیرۆرست ناکات. لە کاتێکدا چەندین حکومەتی ئەوروپی بایکۆتی ناردنی چەکیان کردوە بۆ تورکیا.
– ماڵ و کۆڵان و شەقامی کوردستان ماتەم دەگێرن، دەکوڵێ، کوردانی هەندەران شەو و رۆژیان خستۆتە سەریەک و ئەردۆگانی تیرۆرست و لەشکرکێشیەکەی شەرمەزار دەکەن. بەبێ پێوتن لە جوڵەن و کۆمەک بۆ رۆژئاوا کۆ دەکەنەوە. بۆیە ئەم راسپاردانەی پەرلەمان تا رادەیەکی زۆر رەنگدانەوەی شەقام نیە و لە راسپاردەی نوێنەرانی خەڵک ناچن.
– لە راسپاردەکاندا ئاماژە بە چونی شاندی پەرلەمان نادات بۆ رۆژ ئاوا. جێی تێڕامان و هەڵوێستەکردنە، شەرمنۆکی و ترسنۆکی یان چاوسورکردنەوەی ئەم و ئەوە؟.
راسپاردەکان دەریدەخەن کە پەرلەمان هێشتا لە ژێر کاریگەری ئەم و ئەودایە، گوێ لەمستی حیزب و سەرکردە و بنەماڵە دان، هێشتا بەرژەوەندیەکانی ئەوان و شەخسیەکان لای زۆرینەی پەرلەمان لە ئەولەویەتی بەرنامەی کارکردندایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.