تورکیا بەردەوامە لەداگیرکاری و پابەندی ئاگربەست نابێت

لەلایەن ستاندار Posted on 220 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوس تاوەکو ئێستا تورکیا بەردەوامە لەداگیرکاری بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان و پابەندی ئاگربەست نەبووە، هاوار نیوس رایگەیاندووە: تورکیا بەردەوامە لەناردنی چەکی قورس و گروپەچەکدارەکانی بۆسەرێ کانی، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە فرۆکەکانی تورکیا بەخەستی بوردومانی ناحیەی زرکان و گوندەکانی دەوروبەری سەرێ کانی دەکەن، ئەمەش دەلالەتە لەپابەندنەبوونی ئەوڵاتە بەئاگربەستەوە.

شایەنی باسە ئێوارەی رۆژی پێنجشەم ١٧ی١٠ تورکیا و ئەمریکا دەربارەی ناوچەی ئارام، رێکەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆکرد، بەپێی رێکەوتنەکە بۆ ماوەی ١٢٠ کاتژمێر شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێت رابوەستێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.