سەرۆکی چیک: ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا خیانەتیان لەکورد کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 346 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆک کۆماری چیک لەسەر کورد هێرشی توند دەکاتە سەریەکێتی و ئەوروپا و ئەمریکا، بەخیانتەکردن لەکورد ناوزەندیان دەکات، لەمیانەی بەشداری کردنی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی”قائلا ان” سەرۆک کۆماری چیک رایگەیاندووە: ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا خیانەتیان لەکورد کردووە لەسوریادا، دەربارەی لێدوانەکانی ئۆردوغان کەبەردەوام هێزەکوردییەکانی رۆژئاڤا بەتیرۆرست ناوزەند دەکات، سەرۆک کۆماری چیک رایگەیاندووە: من پێچەوانی ئۆردوغانم لەم بابەتەدا و پێم وایە ئەوە تورکیایە کەلەناوچەکەدا پردی گەیاندنی یارمەتییە بۆ داعش و پەیوەندییەکی بەهێزیشی لەگەڵ رێکخراوە ئیسلامییە رادیکاڵەکاندا هەیە. لەبەشێکی تر بەرنامە تەلەفزیۆنییەکەیدا سەرۆک کۆماری چێک تورکیای بەئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەسوریادا تۆمەتبار کردووە.

 

سەرچاوە: شفق نیوس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.