هەسەدە: پلانی کشانەوەمان جێ بەجێ دەکەین

لەلایەن ستاندار Posted on 213 جار بینراوە

ستاندەر

فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرای کرد: ئەمرۆ پلانی کشانەوەمان لەسەرێ کانی جێ بەجێ دەکەین، “رێدور خەلیل” بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە رایگەیاندووە: پلانی کشانەوەمان بەدرێژایی ١٢٠ کم لەسنوری تورکیا لەسەرێ کانی و گرێ سپی بەقوڵایی ٣٠ کم، دەست پێدەکەین. رێدور خەلیل لەراگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە: پێ ویستە تورکیا گەمارۆی سەرخەڵکی سڤیل و شەرڤانان هەڵگرێت لەسەرێ کانی و گرێ سپی، بۆ ئەوەی دەربازببن، بەرپرسەکەی هەسەدە دەشڵێت: ئەگەر تورکیا دەست هەڵنەگرێت لەگەمارۆیەکە ئەوا بەناچاری ماوەی کشانەوەمان درێژ دەکەینەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.