بەپەلە_ ئەگەر هەیە ترەمپ لەسەر بریاری کشانەوەی ئەمریکالەرۆژئاڤا دادگایی بکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 407 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی “ئۆبزێرفەرى بەریتانى” دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەئێستادا لەبەردەم رەخنەی توندی کۆمارییەکان و دیموکراتییەکاندایە، لەسەر بریاری کشانەوەی هێزی وڵاتەکەی لەسوریادا، بۆئەم مەبەستەش هەفتەیەکی پڕچالاکی بەرێکراوە لەواشنتۆن دەرباری پرسی لەکارخستنی ترەمپ، بەپێی راپۆرتی رۆژنامە بەریتانییەکە، نەک تەنها دیموکراتییەکان بەڵکو زۆرینەی کۆمارییەکانیش رەخنەی توندیان لەترەمپ گرتووە، بەتایبەت “سیناتۆر میچ ماکونل سەرۆکى زۆرینەى کۆمارییەکانە لە ئەنجومەنى پیران، کەچارەنوسی ترەمپی لەبەردەستە لەناوکۆمارییەکاندا.

پێشتر سیناتۆر میچ ماکونل وتارێکی رەخنە ئامێزی لەرۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوکردبوویەوە و رەخنەی توندی لە دۆناڵد ترەمپ گرتبوو دەربارەی بریاری کشاندنەوەی سوپای وڵاتەکەی لە سوریادا و پشت کردن لەهاوپەیمانەکوردەکانی رۆژئاڤا. لەکۆتایی راپۆرتەکەیدا “ئۆبزێرفەرى بەریتانى” ئاماژەی بەوەداوە لێکۆڵینەوەکان دەربارەی پرسی لەکارخستنی ترەمپ بەردەوامیان هەیە و ئەگەر هەیە ئەم پرسە بەدەنگدان یەکلاببێتەوە لەئەنجوومەنی پیران و ترەمپ بدرێتە دادگا.

 

سەرچاوە: ئۆبزێرفەرى بەریتانى _ ناس کورد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.