ئەردوگان پەیامێکی مەترسیدارە ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 243 جار بینراوە

ستاندەر

رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی مەترسیداری ئاشکرا کرد، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی، رەجەب تەیب ئەردوگان رایگەیاندووە: سوپای تورکیا لەرۆژئاڤای کوردستان بچێتە هەرشوێنێک بەجێی ناهێڵێت، ئەردوگان ئاشکراشی کردووە: پلانی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکەیان هی ٣ بۆ ٥ ساڵ پێش ئێستایە.

لێدوانەکەی ئەردوگان دوای ئەوەدێت کەپێنجشەمەی رابردوو تورکیا و ئەمریکا رێکەوتنێکی ٩ خاڵیان واژۆکرد لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام، بەپێی رێکەوتنەکە تورکیا پێ وسیتە ئاگربەست رابگەیەنێت لەگەڵ ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆماوەی ١٢٠ کاتژمێر، بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن تورکیا پابەندی ئاگربەست نەبووە و تاوەکو ئێستا داگیرکاریەکەی بۆسەررۆژئاڤا بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.