ساڵح مسلیم: لەرێکەوتنی نێوان تورکیاوئەمریکادائاگربەستمان قبوڵکردووە، بەڵام شتی ترمان قبوڵ نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

ستاندەر

ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیەوەندییەگشتییەکانی پەیەدە بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: ئێمە لەرێکەوتنی نێوان تورکیاوئەمریکادائاگربەستمان قبوڵکردووە، بەڵام شتی ترمان قبوڵ نیە، موسلیم دەشڵێت: تورکیا پابەندی ئاگر بەست نەبووە و لەچەند ناوچەیەک بەردەوام هێرشی ئەنجام داوە، بەتایبەت لەسەرێ کانی و تەلئەبیەز.

دەربارەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆری سپی لەلایەن تورکیاوە ساڵح موسلیم دەڵێت: بەڵێ سوپای تورکیا ئەم چەکەی بەکارهێناوە و  ئێستا لەھەندێ شوێن بەڵگە ھەیە پزیشکەکانیش ئاماژەیان پێکردوە بەڵام لەسەرو ئەوەشەوە ئێمە ھی نێودەوڵەتیمان ئەوێت بانگەواز لەوان دەکەین ئەگەر ھەڵەش نەبم ھەندێک لەو بریندارانە ئێستە براونەتە دەرەوە بۆئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بوەستن تا بزانن چ جۆرە چەکێک بەکار ھاتووە؟ ئەوەشی کە لەبەردەست پزیشکەکانی ئێمە ھەیە تا ئێستە نه‌سه‌لمێنراوه‌ ئەویش بەھۆی ئەو ئامێرانەی کە لەبەردەستدا ھەن وەک پێویست نین لەبەر ئەوەش ئێمە بانگەوازیمان لە پزیشکی نێودەوڵەتیکرد بۆ ئەوەی بێن پشکنین بکەن لێکۆڵینەوە بکەن .”…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.