مەزڵوم کۆبانێ رێکەوتنەکەی نێوان روسیا و تورکیا بەسەرکەوتنی کورد ناودەبات

لەلایەن ستاندار Posted on 224 جار بینراوە

ستاندەر

لەدوای ئاشکراکردنی رێکەوتنە ١٠ خاڵیەکەی نێوان روسیا و تورکیا، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “مەزڵوم کۆبانێ” هەڵوێستی هەسەدەی لەبارەی رێکەوتنەکە راگەیاندوو گوتی: رێکەوتنەکەی نێوان روسیا و تورکیا، سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆسیاسەتی کورد لەسوریادا، ئەمەش بەبەراورد بەشەڕی دڕاندانەی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەم ریکەوتنە بۆ کورد سەرکەوتنە. مەزڵوم کۆبانێ دەشڵێت: هێزە كوردییەكان لەتەواوی ناوچەكانیان دەمێننەوە كە ئێستای بونیان هەیە تیایدا.

پێشتریش رێدور خەلیل بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەسەدە رایگەیاندبوو: ئەوان پلانی کشانەوەیان لەسەرێ کانی و گرێ سپی جێ بەجێ کردووە، لەرێکەوتنی نێوان روسیا و تورکیا و رێکەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکاشدا ئاماژە بەکشانەوەی هێزەکانی هەسەدە کراوە بەقوڵایی ٣٠کم لەسەر سنوری تورکیا رۆژئاڤا ئەمەش بەتایبەت ناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی دەگرێتەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.