هۆکاری سەردانی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 369 جار بینراوە

ستاندەر

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە ئەمرۆ سێشەم وەزیری بەرگری ئەمریکا “مارک ئیسپەر” سەردانی عێراق دەکات، بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز وەزیری بەرگری ئەمریکا بەمەبەستی کشانەوەی هێزەکانیان لەسوریاوە بۆ عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە و بریاریشە لەگەڵ هەریەک لە”عادل عەبدولمەهدی” سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری عێراق کۆببێتەوە، پێشتر بەرپرسانی عێراق ئاشکرایان کردبوو ئەمریکا مۆڵەتی لەعێراق وەرنەگرتووە و بۆ هێنانی هێزەکانی لەسوریاوە بۆ عێراق و جێگیرکردنیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.