حوکمەتی هەرێم: له‌ڕووی مرۆییه‌وه‌ هه‌ر هاوكارییه‌كمان له‌ده‌ست بێت هاوكاری رۆژئاڤا دەکەین

لەلایەن ستاندار Posted on 225 جار بینراوە

ستاندەر

دەربارەی هاوکاری کردنی ئاوارەکان و کوردەکانی رۆژئاڤا، “جوتیار عادل” وتەبێژی حوکمەتی هەرێم بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:  “ئێمه‌ خه‌ڵكی خۆمان ببینین له‌وبه‌ر سنوره‌وه‌ له‌برسی و سەرمادابن، به‌وجۆره‌ نابێت ئێمه‌ لێیان بڕوانین , ئاماده‌ین له‌قوتی خۆمان ببڕین و بیده‌ینه‌ ئاواره‌كان و برا كورده‌كانی خۆمان ئه‌گه‌رچی دۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان دیاره‌، به‌ڵام سنور دانه‌خه‌ین له‌به‌رده‌م هاتنی ئاواره‌كان له‌سوریا له‌ڕووی مرۆییه‌وه‌ هه‌ر هاوكارییه‌كمان له‌ده‌ست بێت هاوكارییان ده‌كه‌ین ”

جوتیار عادل هۆشداریش دەداتە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە جوڵە بکەن بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ پەنابەران و ئاوارەکان، لەم بارەشەوە وتەبێژەکەی حوکمەتی هەرێم رایگەیاندووە: “ئەگەر یارمەتی نەگاتە پەنابەرانی سوریا لە هەرێم ئەوا کارەساتی مرۆیی ڕوودەدات و چه‌ند زوتر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی جوڵه‌ بكات بۆ گه‌یاندنی هاوكاری و كۆمه‌ك به‌ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی سوریا،  له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری ڕودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی كه‌متر ده‌كات “

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.