ستاندەر
بریارە بەیانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی خواروی عێراق بەشێوەیەکی فراوانتر دەست پێ بکەنەوە، بەپێی زانیارییەکان خۆپیشاندانەکەی بەیانی جیاوازترە لەخۆپیشاندانەکانی رابردوو، چونکە بەشێکی زۆر سەندیکاکان و وەرزشوانان و هونەرماندان بەشداری تیایدا دەکەن، چاوەڕوانیش دەکرێت بەبەراورد لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی رابردوو خۆپیشاندانەکەی بەیانی هێمنانەتر بێت و جگە لەپۆلیسی فیدراڵی و هێزە یاسایەکان هیچ هێزێکی تر نەبیندرێت لەمەیدانی تحریر.
شایەنی باسە ماوەی چەند رۆژێک بوو شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی خواری عێراق بەهۆی زیارەتکارانی کەربەلا وەستابوو، بەڵام بریارە بەیانی سەرلەنوێ خۆپیشاندانەکان دەست پێ بکەنەوە.