ستاندەر
کۆمەڵیک ئەندامی کۆنگرێس و سینات لەپارتی کۆماری و دیموکراتی، داوای بانگهێشتی بەپەلەی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “مەزڵوم کۆبانێ” دەکەن، هەریەک لە” لیندز گراهام، مارشا بلاکبێرن، کریس ڤان هۆلینگین شاهین، ریچارد بلۆمینتاڵ ” داوا لەمایک پۆمپیۆ وەزیری دەروەی ئەمریکا دەکەن ڤیزای بەپەلە بۆ مەزڵوم کۆبانێ ئامادە بکات بەمەبەستی بانگهێشت کردنی ناوبراو بۆ ئەمریکا. ئەم بانگهێشتە بەپەلەیەی مەزڵوم کۆبانێ دوای ئەوەهات کە دوێنێ سەرۆک ترەمپ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کۆبانێی بەجەنەڕاڵێک مەزن ناوبرد و سوپای وشە پڕلەمیهرەبانییەکانیشی کرد.
شایەنی باسە لەلایەکی تریش ” ئیلهام ئەحمەد ” بەسەرۆکایەتی وەڤدێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لەواشنتۆنە و بەشداری دانشتنی رابردوی کۆنگرێسی ئەمریکای کرد و تیایدا بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و کۆمەڵکوژ لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ ئەندامانی کۆنگرێس خستەروو.