گرینگ_ لەکۆنگرێسی ئەمریکا تورکیا تۆمەتبار دەکرێت بەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو

لەلایەن ستاندار Posted on 289 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەکۆبوونەوەی دوێنێی کۆنگرێسی ئەمریکادا تورکیا تۆمەتبارکراوە بەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆری سپی، لەمبارەوە “جەیمس جێفری” نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێس گوتی: هێزەکانی ئەمەریکا بەڵگەیان بینیوە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە سوریا لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لەمیانەی هێرشەکەیاندا بۆ سەر کوردەکانی سوریا، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمریکا لێکۆڵینەوە دەکات لەهەوڵاکانی بەکارهێنانی چەکی قەدەغکراوی فۆسفۆری سپی لەلایەن تورکیاوە.

شایەنی باسە سوپای تورکیا پێشتریش چەندین جار چەکی قەدەغکرا و کۆمەڵکوژی بەرامبەر کورد و نەتەوەکانی تر بەکارهێناوە، لەمبارەشەوە ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر بەڵگەی لەبەردەستە کەپێشتر سوپای تورکیا لەدژی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و شٶڕشی دێرسیم، چەکی قەدەغەکرا و کۆمەڵكوژی بەکارهێناوە.

لەبارەی بەکارهێنانی بەردەوامی چەکی کۆمەڵکوژ و قەدەغکراو لەلایەن سوپای تورکیاوە، شارەزایانی سیاسەتی نێودەوڵەتی پێیان وایە ئەم هەڵسوکەوتانەی تورکیا لەپێشێڵکردنی یاسای نێودەوڵەتی ئەگەری سزادان و خستنە ژێر بەندی حەوتی میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆسەر ئەو وڵاتە زیاتر دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.