ستاندەر
هەردوو کەناڵی “العربية و الحدث” رایانگەیاندووە: نوسینگەی عێراقی کەناڵەکانمان لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و بەبیانوی نەبوونی مۆڵەتی کارکردن نوسینگەکانیان بەزۆر داخاستووە و هەڕەشەی لەسێدارەدانیشیان لەکارمەندەکان کردووە، کەناڵی “العربیە ” ئاشکرای کردووە هێزێکی دەمامکدار چونتە سەر نوسینگەکەیان لەبەغدای پایتەخت و بەزۆر پێیان داخستون و هەڕەشەی لەسێدارەدانیشیان لەکارمەندەکانیان کردووە، شایەنی باسە هەردوو کەناڵ “العربية و الحدث” بەمیدیای نزیک لەسیاسەتەکانی سعودیە دادەندرێن و لەماوەی رابردوشدا و لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی خواری عێراق رۆڵی بەرچاویان هەبووە لەرۆماڵکردنی خۆپیشاندانەکاندا.