کەمال چۆمانی: سەردانی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا بەفەرمانی ئەردوغانە

لەلایەن ستاندار Posted on 303 جار بینراوە

ستاندەر

بریارە مەسرور بارزانی سەرۆکی حوکمەتی هەرێم سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە، رۆژنامەنوسێکیش ئاشکرای دەکات سەردانەکەی سەرۆکی حوکمەت لەسەر داوای ئەردوغان بووە، کەمال چۆمانی لەنوسینێکدا لەپێگەی تایبەتی خۆی نوسیەتی”  سەردانی مەسڕوڕ بارزانی بۆ ئەنقەرە لەسەر فەرمانی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیایە تەنها بۆ روسپیکردنەوەی تورکیا و ئەردۆغان کە ئەمڕۆ لە دونیادا بە جینۆسایدی کورد لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆمەتباردەکرێن. ئەردۆغان و تورکیا پێویستییان بەو سەردانەیە بۆ ئەوەی بە دونیای بڵێن: “شەڕی ئێمە دژی تیرۆریستانە نەک کوردان.” من پڕبەدڵ دڵخۆش دەبوم ئەگەر سەرۆک وەزیرانمان بۆ هەوڵی ئاشتیی سەردانی ئەنقەرەی بکردبوایە، بەداخەوەم کە وانییە. سەدام حوسێنی دیکتاتۆر زۆر هەوڵیدا تەنها یەک فۆتۆ لەگەڵ د. عەبدولرەحمان قاسملۆ بگرێت لەدوای کیمیابارانی هەڵەبجە، شەهید قاسملۆ رەتیکردەوە. سەدام پێویستی بە فۆتۆکە بو بۆ ئەوەی بە دونیا بڵێت ئەو دۆستی کوردە و ئەوانەی کوژراون ‘تێکدەران’ بون”…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.