دەستەی دەست پاکی: تەنیا ١٠ وەزیر سەروەت و سامانی خۆیان ئاشکراکردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 685 جار بینراوە

ستاندەر

دەستەی دەست پاکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لەبەیانامەیەکدا ناوی ئەو وەزیرانە ئاشکرا دەکات کەسەروەت و سامانی خۆیان بۆ دەستەکە ئاشکرا کردووە، لەبەیانامەکەدا دەستەی دەست پاکی رایگەیاندووە: بەپێی یاسای دەستەی دەست پاکی پێ ویستە هەر کەسێک کە پۆستێکی باڵا لە هەرێم وەردەگرێت فۆڕمێکی دەستەکەیان پڕ بکاتەوە کە تایبەتە بەئاشکراکردنی سەروەت و سامانیان، دەستەی دەست پاکی دەشڵێت: تاوەکو ئێستا تەنیا ١٠ وەزیر سەروەت و سامانی خۆیان ئاشکرا کردووە ئەوانیش پێکهاتوون لەهەر یەک لەوەزیرانی(وەزیرەكانی شارەوانی‌و گەشتوگوزار، پیشەسازی‌و بازرگانی، پلاندانان، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو، كارەبا، شەهیدان‌و ئەنفالكراوان، پەروەردە، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری كەمینەكان)..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.