بەغدادی ڕۆیشت، بەڵام داعش هێشتا زیندووە- وە دەتوانرێت دووبارە ئامادەبکرێنەوە بۆ سەرهەڵدانەوەی هێرشەکان راپۆرتێكی گرنگ لەو بارەیەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 388 جار بینراوە
 ستاندەر، وەرگێڕانی: محمد صلاح*
ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی داعش کوژرا. ئەو پیاوەی کە سەرکردایەتی دەوڵەتێکی دەکرد کە پێی دەوترا ئیسلامی- یەکەم هێرشی بۆ ڕەقە لە سوریا بوو و پاشان سەرکردایەتی هێرشێکی لە ناکاو و توندی کرد کە بۆ سەر عێراق بوو، دواتر بەرەو موسل هەڵچوون، پاشان تکریت، دواجار بۆ دەروازەکانی بەغداد. دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا کە ناسراوە بە داعش، بەشێوەیەکی ترسناک و دڕندە دەرکەوت، دووبارە دەرکەوتنەوەی کۆیلە، کۆمەڵکوژی یەزیدییەکان، ئەنجامدانی لەسێدارەدان و سەربڕین- هەمووی بە کامێرا تۆمارکراوە-کە ئەنجامیاندەدا، وە جگە وێرانکردنی شوێنە ئایینی و مێژوویەکان. ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەیارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانان، عێراق و(هەسەدە) هێزەکانی سوریای دیموکرات دەوڵەتی ئیسلامیان تێکشکاند و ئەبوبەکر بەغدادیان کوشت.
هەرچەندە داعش زۆری ماوە بەیەکجاری کۆتایی پێبێت، لە ڕۆژئاوای ئەفریقیا، لیبیا، نیمچە دوورگەی سینای میسر، ئەفغانستان و فیلپین کاری خۆیان ئەنجامدەدەن، وە لە ئەوروپا و شوێنەکانی تر ئەو خیلافەتە شوێنکەوتەی هەیە. بەپێی ڕاپۆرتێکی پشکنەری پێنج لایەنەی گشتی کە لەمانگی گەلاوێژ بڵاوکراوەتەوە(تاوەکو ئێستا نزیکەی ۱۸٠٠٠ چەکدار لە سوریا و عێراق کوژراون). بەپێچەوانەی ئوسامە بن لادن یاخود ئەبو موسعەب ئەلزەرقاوی، کە ڕابەرایەتی ئەلقاعیدە ی دەکرد لە عێراق، بەغدادی درێژەی بە ڕێبازێکی کورتدا. ئەو تەنیا یەکجار لە شوێنێکی گشتی دەرکەوت لە مانگی تەمموز لە ساڵی ۲٠۱٤، کاتێک ووتارێکی لە مزگەوتێکی گەورەی موسل خوێندەوە. دوای ئەوە، میدیای داعش (ئەلفورقان) و ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند نامەیەکی دەنگی پچڕپچڕی سەرکردەی داعشیان بڵاوکردەوە.
پاشان، لەسەرەتای ئەوساڵ، ڤیدیۆیەکی تر بڵاوکرایەوە کە بەتەواوی دەموچاوی بەغدادی نیشاندا کە جلێکی نائاسایی لە بەردابوو و لە سەر زەویەک دانیشتووە و دانیپیادانا کە لە شەڕی باغۆز شکان. لە نێوان ۱۲ چەکدارانی داعش و ژنەکانیان و منداڵەکانیان سی ئێن ئێن لە وەرزی بەهاردا چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا بەدرێژایی ماوەی شەڕی باغۆز، دوا قەڵا ی گروپەکە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کە ئاماژە بە ناوی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی دەکات. توندڕەوەکان کە هێشتا دڵسۆزانە بۆ بیرۆکەی داعش ماونەتەوە، دووپاتیان کردۆتەوە کە ئەوان دەوڵەتی ئیسلامیان دەوێت نەک خەلیفە. بەغدادی هەرگیز خواپەرستیەکی کەسێتی نەبووە. زۆر جەختی لەوە دەکردەوە کە ئەو نەوەیەکی پەیامبەر(محمد) بوو درێژە بە ڕێبازەکەی دەدات، بەڵام تەنانەی نەگەیشتە ئاستی سەرکردەی ئەلقاعیدە(ئوسامە بن لادن) کە بە کۆتایی جیهان دەناسرایەوە. سەرەتا بن لادن هات بۆ ناوبانگ دەرکردن لە ساڵی ۱۹۸٠ کان، کاتێک کە ڕابەرایەتی (موجاهیدانی عەرەب) ی دەکرد لە جەنگێکدا لە دژی داگیرکەریەکانی سۆڤیەت لە ئەفغانستان.
لە ساڵی ۱۹۹٠ کان لە سودان و پاشان ئەفغانستان، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیا ڕۆژئاواییەکان ئەمجامدا، وە سی ئێن ئێن یش لەگەڵ دابوو، وە تەنانەت دوای هێرشەکانی ۱۱ ی سێپتەمبەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەو بەرپرسیارەتی خۆی ڕاگەیاند و ڤیدیۆکانی بڵاوکردەوە. وەک خەلیفەیەکی دەوڵەتی ئیسلامی، بەغدادی هەرگیز چاوپێکەوتنی لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نەکردووە.
دواجار ئەمریکییەکان دۆزیانەوە و کوشتیان. دۆناڵد ترەمپ دەڵێت”بەغدادی نووزە نووز و هاوار و ناڵەی دەهات” داعش وون نابێت. ڕەنگە لە شوێنێکی تر گروپی تری لێببێتەوە، هەر وەک (موجاهیدانی عەرەب) کە لەلایەن ئوسامە بن لادن لە عێراق ئەلقاعیدە ی لێ دروست بوو، وە دواتر داعش. بێگودانە ئەوەی کە بۆ داعش دێت، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خاکێکی بە پیتە بۆ گروپە توندڕەوەکان. دەسەڵاتدارەکان گەشەیان بە ئامڕازێکی چاوەڕوانکراو داوە. ئەوان ناوەندە حیزبییەکان تێکدەشکێنن و بە ترس بێدەنگیان دەکەن، هەر کەسێک داوای گۆڕانکاری بکات زیندانی دەکەن، نەیارە ڕاستەقینەکان یان خەیاڵکراوەکان ئەشکەنجەیان دەدەن یان دەیکوژن. هەرچی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینەی چەپە لەلایەن توندڕەوترین لایەن هێرشیان دەکرێتە سەر،زۆربەی کات پایەکانیان لەلایەن ئەوانەوە پڕدەکرێتەوە کە دەتوانن لە زیندانەکان بێنەدەرەوە لە شوێنەکان وەکو دیمەشق، قاهیرە، بەغداد و ڕیاز. لە ئەنجامدا، خەڵکەکان ڕووبەڕووی هەڵبژاردە پەسێنراوەکان دەکرێنەوە:یا پەسەندکردنی دەسەڵاتدارانی دەوڵەت و دانیشتووانەکەی یانیش پشتگیریکردنی توندڕەوەکان. بەڵام زیاتر لە ۱٠ ساڵە بەهەمان تەڵە دەبێتەوە. وەک دزێوێک هەندێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوانەن کە توندڕەوەکان پەسەند دەکەن. هەتا وەکو ئەبوبەکر بەغدادیەکان دەربکەونەوە، هەر لەناودەبرێنەوە.
سەرچاوە:سی ئێن ئێن 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.