هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا ئەزموونیێکی دەرکەوتووی دیموکراتی لەلایەن کوردەکان دەخاتە مەترسیەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 414 جار بینراوە
ستاندەر- محەمەد سەڵاح* 
هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان لە باکوری سوریا ئەزموونێکی شۆڕشگێڕانە لەناودەبات لە خۆبەڕێوەبردن کە جیاوازە لە هەموو ئەوانەی من بینیومە لە زیاتر لە ،۳٠ ساڵی خوێندنم لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە ڕاگەیەندراوێکی کتوپڕی ڕۆژی ٦ ی تشرینی یەکەم، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکان سەربازەکانی لە باکوری سوریا دەکشێنێتەوە. نزیکەیی هەزار سەربازی ئەمریکی لەو ناوچەیە بوون وەک بەربەستێک بۆ هێزە کوردیەکان- کە هاوشانی ئەمریکییەکان لەدژی دەوڵەتی ئیسلامی دەجەنگان. تورکیا ترسی نیشت لەوەی کە کوردەکانی سوریا لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە کوردەکانی تورکیا بەیەکەوە ببەستێنرێن کە داوای مافی ئۆتۆنۆمی یاخود سەربەخۆییان کردبوو. لە ۹ ی تشرینی یەکەم سەربازانی تورکیا دەستیان بە هێرشەکانیان کرد و بە تۆپ و هێزی فڕۆکەوانی بەخەستی ناوچە کوردنشیەکانیان بۆردومان دەکرد. کوردەکان پەیتا پەیتا ناوچەکەیان چۆل دەکرد و زیاتر لە ۲٤ کەس لە باکوری سوریا کوژران. لە هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی لە باشوری تورکیا بوونە قوربانی.
دەستوری ڕۆژئاوا ئازادی دەربڕین و خۆپالاوتن و یەکسانی هەموو ئایینەکان و زمانەکان دەستەبەر دەکات
بەپێی ووتەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئامانجی تورکیا دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامە بۆ جیاکردنەوەی کوردەکانی سوریا لە سنوری تورکیا. بەڵام هێرشی وڵاتەکەی زۆر زیاتری لەوە ئەنجامدا کە ئاماژەی پێدا. کە ئەمەش پرسی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە ژێر پرسیارەوە. هەموو کوردەکانی سوریا داوای ئۆتۆنۆمی(خۆبەڕێوەبردن) دەکەن لە ”ڕۆژئاوا” کە بە مانای”خاکێک کە ڕۆژی لێ ئاوا دەبێت.” هێزە کوردییەکان خاوەندارێتی ئەو هەرێمە ووشک و ڕووتەیان کردووە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە هەر لە ۲٠۱۲ ڕاستەوخۆ پەیوەست بووە بە حکومەتی سوریا. پاشان سەرکەوتووانە توانایان لە مەترسیەکانی داعش بیپارێزن. کوردەکانی سوریا ژمارەیەکی کەمن لە هەرێمێکدا کە بە “کوردستان” ناسراوە، کە بەشێک لە تورکیا، سوریا، عێراق و ئێران پێکدەهێنن. کورستان ماڵێکە بۆ زیاتر لە ۲۵-۳۵ ملیۆن کورد، خاوەن کلتور و نەتەوەیەکی کەمینەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کلیلی تێگەیشتنی بارودۆخی ڕۆژئاوا بریتییە لە بیری ”کۆنفیدرالیزم” . لەم حاڵەتدا- شێوەی ئەم حکومەتە، یەکە ناوەخۆکان، کوردستان دەبێتە فیدڕالی کە پەیوەندییەکی گرنگی بە ئۆتۆنۆمیەوە هەیە. لەبەر ئەو هێزە سەربەخۆییەی کە کوردەکان هەیانە پێویستیان بە حکومەتی ناوەند نییە و بەڵکو دەتوانن خۆیان بەڕێوەببەن، وە کۆنفیدرالیزمی کوردی لە شێوازی سیستمی فیدرالی ئەمریکی جیاوازە. کوردەکان زۆر بەپەرۆشن بۆ کارپێکردنی دەستوری ڕۆژئاوا کە داوای بوونی ئاڵایەکی سەربەخۆ دەکات لەسەر هەر سێ ناوچەکە. وە لەو سێ ناوچەیەدا کوردەکان خۆیان بەرپرسەکان هەڵدەبژێرن. ئەوان سورن لەسەر داواکردنی خۆبەڕێوەبردن.
زۆربەی کوردانی ڕۆژئاوا دامەزرێنەری پەکەکە بە قارەمانێکی نەتەوەیی دادەنێن کە عبداللە ئۆجەلانە. ئۆجەلان بوو کە ئایدیای کۆنفیدرالیزمی ووروژاند
کۆنفیدرالیزم کوردەکان لە هەموو حکومەتێک دووردەخاتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مافی خۆبەڕێوەبردنیان پێدەدات. لەم بەر و لەو بەری هەرێمەکە، هێز لە لووتکەدا کۆدەکرێتەوە. بەشار ئەلئەسەد، سەرۆکی سوریا، سەرکردەیەکی زۆردارە کە لە جەنگی هەشت ساڵی ووڵاتەکەی بەدڵڕەقانە نەیارەکانی لەناوبردووە. میسر سوپای حکومەتی هەیە. سعودیەی عەرەبی پاشای هەیە. دەستوری ڕۆژئاوا ئازادی دەربڕین و خۆپالاوتن و یەکسانی هەموو ئایینەکان و زمانەکان دەستەبەر دەکات. دەستوری ڕۆژئاوا دیموکراسی ڕاستەوخۆ، چەمکی سنورەکان و یەکسانی ڕەگەزەکان لەخۆدەگرێت. پیاوان و ئافرەتان دەتوانن بەشداری لە هەموو پۆستێکی حکومەت بکەن.
ئافرەتە کوردەکان لە سوریا وەک سەرباز لە دژی داعش شەڕیان دەکرد لە هەرێمێکدا کە ئایین و سیاسەت زۆرجار لێک دەئاڵێندرێن، حکومەتی کوردەکان دنیاگەراییە. پیاوانی ئایینی ناتوانن لە سیاسەتدا خزمەت بکەن. بەڵام تەنانەت دەستوری ڕۆژئاوا مافی هەموو هاووڵاتیەک لە ژینگەیەکی تەندروست دابین تەرخان دەکات. هەموو وڵاتەکان، تەنانەت سوریاش، دەستوریان هەیە لەگەڵ پاشنوسی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ. لە ڕۆژئاڤادا دەستور کاریگەری خۆی هەیە. کوردەکانی سوریا درکیان بە خەونەکەی ۲٠۱٠-۲٠۱۱ ی دیموکراسی بەهاری عەرەبی دا کردووە. خاڵە نەرێنیەکانی ڕۆژئاوا ناکۆکی ناوخۆیی لە کۆمەڵگەی کوردانی ڕۆژئاوا زیان بە یەک پارچەیی سوریا دەگەیەنێت-وەک، فریودانی بەردەوام بۆ وەرگرتنی هێز لە نێوان هۆزە کوردە ڕکابەرەکان و تێکۆشان بۆ بەناوبانگ بوون و دەستڕۆیی لە نێو کوردەکانی تورکیا، سوریا و عێراق ئەمە بەدی دەکرێت.
ئەگەر تورکیاش هێزە ئاسمانییە بەهێزەکەی بۆ هێرشەکانی بەکارنەهێنابا، ئەوا ڕۆژئاوا هەر داهاتوویەکی لاواز چارەنووسی دەبوو
زۆربەی کوردانی ڕۆژئاوا دامەزرێنەری پەکەکە بە قارەمانێکی نەتەوەیی دادەنێن کە عبداللە ئۆجەلانە. ئۆجەلان بوو کە ئایدیای کۆنفیدرالیزمی ووروژاند لە ساڵی ۲٠٠۵. بەڵام تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان پەکەکە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دادەنێن. پەکەکە تووشی یاخیبون بووە لە دژی حکومەتی تورکیا. مەترسیە لە پێشینەکان بارودۆخی ڕۆژئاوا لە مەترسیدایە. تەنانەت ئەگەر تورکیاش هێزە ئاسمانییە بەهێزەکەی بۆ هێرشەکانی بەکارنەهێنابا، ئەوا ڕۆژئاوا هەر داهاتوویەکی لاواز چارەنووسی دەبوو.
پارتی یەکگرتووی دیموکراتی کوردانی سوریا(پەیەدە) ئەوەیان دووپاتکردۆتەوە کە بە هەموو شێوەیەک دووربوونە لە شەڕی ناوخۆی سوریا. لەگەڵ ئەوەشدا، جێی گومانە کە ڕژێمی سوریا کوردەکان خەڵات بکات بۆ پاراستنی بێلایەنیان لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریا. نەک هەر ئەوە بەڵکو هەر جێی گومانە کە خەڵاتیان پێبەخشێت لەبەر سنوردارکردنی ئامانجەکانیان بۆ دەستکەوتنی ئۆتۆنۆمی”خۆبەڕێوەبردن” لە جیاتی سەربەخۆبوون. هۆکارەکە ئەوەیە کە: ڕۆژئاوا لە وڵاتێکە کە خاوەن گەورەترین کێڵگەی نەوتییە کە وڵاتی سوریایە.
لەلایەن

James L. Gelvin,  بۆ the conservation نوسراوه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.