گرینگ_ کۆنگرێسی ئەمریکا بەدەرکردنی دووبریار تورکیا شۆک دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 340 جار بینراوە

ستاندەر

کۆنگرێسی ئەمریکا بەدەنگی زۆرینەیەکی گەورەی ئەندامانی دووبریاری دژی تورکیا پەسند کرد، بریاری یەکەمیان بریتییە لەسزادانی تورکیا لەسەر ئەنجامدانی داگیرکاریەکەی بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان، بریاری دووەمیشیان بەناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنەکانە کەلەلایەن عوسمانیەکانەوە ئەنجامدراوە لەنێوان ساڵانی ١٩١٥ بۆ ١٩٢٣کە تیایدا تورکەکان ١.٥ ملیۆن ئەرمەنیان کۆمەڵکوژکرد.

بریارەکەی کۆنگرێس دەربارەی سزادانی تورکیا چەند خاڵێکی گرینگ لەخۆ دەگرێت کەگرینگترینیان ئەمانەن:

یەکەم: دەبێت سەرۆک دۆناڵد ترامپ پـێدانی ڤیزە بە کاربەدەستانی تورک ڕابگرێت و سەروەت و سامانی ئەو کاربەدەستانە سڕبکات کە دەستیان هەیە لەم داگیرکاریەی سەر رۆژئاڤا (باکوری سوریا) لەوانە وەزیری بەرگری.

دووەم:دەبێت وەزارەتی دەرەوە ڕاپـۆرتێک بدات بە سەرۆک و کۆنگرێس لەبارەی ئەو کاربەدەستە تورکانەی بەشدار بوونە لەداگیرکاریەکە.

سێیەم: دەبێت سزا بسەپێندرێت بەسەر گەورەترین بانکی تورکیا کە هاڵک بانکە، وە پێ ویستە سزا بخرێتە سەرهەر دەزگایەکی تری دارای کە کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی داگیرکاریەکردبێت.

چوارەم:

دەبێت سەرۆک سزاکانی یاسای CAATSA بەسەر تورکیا بسەپـێنێت.

(یاسای CAATSA، واتە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی ئەمەریکا لە ڕێگەی سەپاندنی سزاکانەوە، لە ساڵی 2017 وە کاری پـێدەکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەریەک لە ئێران و ڕووسیا و کۆریای باکور.)

نابێت چەک و کەلەوپەل و تەکنەلۆجیای لەشکری بۆ تورکیا ڕەوانەبکرێن کە شیانیان هەبێت لە ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکەی سەر باکوری سوریا بەکاریانبهێنێت.

بڕیارەکە داوادەکات دوو ڕاپـۆرت ئامادەبکرێن، یەکێکیان لە بارەی کاریگەری ئەو لەشکرکێشیـیەی تورکیا بەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، ڕاپـۆرتی دووەم لە بارەی سەروەت و سامانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و خێزانەکەی.

 

سەرچاوە: دەنگی ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.