حاکم شێخ لەتیف: زەمان نییە دەنگی دوو لەسەر سێی خەڵکی هەرێم بۆ مانەوەی فیدڕالی مسۆگەر بێت

لەلایەن ستاندار Posted on 299 جار بینراوە

ستاندەر

حاکم لەتیف  شێخ مستەفا ڕایدەگەیەنێت ئەگەر دەسەڵاتی کوردی چاکسازی نەکات و دڵی تاکەکانی خەڵکی کوردستان ئاشت نەکاتەوە،بەرپرس دەبێ لە کۆتایی ھێنان یان بچوک کردنەوەی ھەرێمی کوردستان، ناوبراو لە وتارێک بەناونیشانی هەرێم لەبەردەمی ھەڕەشەی جدی ھەڵدەوەشانەوە یان زۆر بچوک بونەوەیە، نوسیویەتی  داواکاری جدی لایەنە عێراقیەکان پاشگەزبونەوەیە لە فیدراڵی ،پەرلەمان دەتوانێ بە دەنگی ١٦٦ پەرلەمانتار تێی پەڕێنێ ،گەلی عێراقیش بە دڵنییایەوە دەنگی بۆ دەدات،تاقە گرەنتی بەدەست کوردەوە بێت ئەوەیە کە دوو لەسەر سێی دەنگدەرانی سێ پارێزگا ھەمواری دەستورەکە ڕەت بکەنەوە،بەڵام ھەمومان دەزانین کە زۆرینەی زۆری خەڵک لە حکومەتی ھەرێم ناڕازیە ،بەبەڵگەی ئەوەی لە دوا ھەڵبژاردندا ڕێژەی بەشدار بوان نەگەیشتبوە ٥٠٪‏ ،کەواتە ئەگەر دەستورەکە تێپەڕی لە پەرلەمان و لەلایەن خەڵکی عێراقیشەوە دەنگی لەسەردرا ، زەمان نیە دەنگی دوولەسەرسێی سێ پارێزگاکەی ھەرێم مسۆگەر بکرێت.

دەقی پەیامەکەی لەتیف شێخ مستەفا بخوێنەوە:

هەرێم لەبەردەمی ھەڕەشەی جدی ھەڵدەوەشانەوە یان زۆر بچوک بونەوەیە

ئەگەر دەسەڵاتی کوردی چاکسازی نەکات و دڵی تاکەکانی خەڵکی کوردستان ئاشت نەکاتەوە،بەرپرس دەبێ لە کۆتایی ھێنان یان بچوک کردنەوەی ھەرێمی کوردستان
ئێستا لە پەرلەمان لیژنەیەک بەگوێرەی مادەی ١٤٢ پێک ھاتوە بۆ گۆڕینی دەستوری عێراق،داواکاری جدی لایەنە عێراقیەکان پاشگەزبونەوەیە لە فیدراڵی ،پەرلەمان دەتوانێ بە دەنگی ١٦٦ پەرلەمانتار تێی پەڕێنێ ،گەلی عێراقیش بە دڵنییایەوە دەنگی بۆ دەدات،تاقە گرەنتی بەدەست کوردەوە بێت ئەوەیە کە دوو لەسەر سێی دەنگدەرانی سێ پارێزگا ھەمواری دەستورەکە ڕەت بکەنەوە،بەڵام ھەمومان دەزانین کە زۆرینەی زۆری خەڵک لە حکومەتی ھەرێم ناڕازیە ،بەبەڵگەی ئەوەی لە دوا ھەڵبژاردندا ڕێژەی بەشدار بوان نەگەیشتبوە ٥٠٪‏ ،کەواتە ئەگەر دەستورەکە تێپەڕی لە پەرلەمان و لەلایەن خەڵکی عێراقیشەوە دەنگی لەسەردرا ، زەمان نیە دەنگی دوولەسەرسێی سێ پارێزگاکەی ھەرێم مسۆگەر بکرێت ،بۆیە پێویستە لەسەر حکومەتی ھەرێم ھەندێ ھەنگاوی چاکسازی بەپەلە بھاوێ بۆ پیشاندانی نیەت پاکی و ئاشت کردنەوەی دڵی خەڵک ،باشترین و بەپەلە ترین ھەنگاویش لە ئێستادا تێپەڕاندنی یاسای چاکسازی و ھەندێ چاکسازی بەپەلەی ترە پێش ئەوەی دەستورەکە بخرێتە ڕاپرسیەوە.
وقد اعذر من انذر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.