موقتەدا سەدڕ بەفرۆکەیەکی تایبەت بەرەوقومی ئێران رۆیشتووە

لەلایەن ستاندار Posted on 322 جار بینراوە

ستاندەر

موقتەداسەدڕ رێبەری رەوتی سەدر کەخاوەنداریەتی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان (سائیرون)دەکات، شەوی رابردوو بۆ جاری دووەم لەماوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی عێراقدا، بەفرۆکەیەکی تایبەت نەجەفی بەرەو قوم بەجێهێشتووە. میدیا ئێرانیەکان باس لەگرینگی سەردانەکەی موقتەدا دەکەن بۆ ئێران و بەسەردانێکی کت و پڕ و گرینگ ناویان بردووە بۆ دۆخی ئێستای عێراق.

شایەنی باسە موقتەداسەدڕ هەفتەی رابردوو دوای گەڕانەوەی لەئێران چووە ناو ریزی خۆپیشاندەران و داوای هەڵوەشانەوەی حوکمەت و دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کرد.

 

سەرچاوە: ناس کورد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.