حوکمەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک ئامادە نیە بایکۆتی کاڵای تورکی بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 240 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت: بەهیچ شێوەیەک حوکمەتی هەرێم ئامادە نیە پشگیری هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بکات، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی “فەتحی محمد” بەدەزگای ناس نیوسی راگەیاندووە: حوکمەتی هەرێم ئامادە نیە پشگیری هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بکات، چونکە بەشێکی زۆری کاڵای هاوردەکراوی دەرەوە لەم وڵاتەوە دێت. وتەبێژەکەی وەزارەتی بازرگانی دەشڵێت: لەساڵی ٢٠١٨ بەهای بازرگانی کردنی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا، ٢٨ ملیارد دۆلار بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.