تایمز: هۆکاری لێکۆڵینەوە نەکردن لەتورکیالەبارەی بەکارهێنانی چەکی فۆسفۆڕی سپی ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی هۆکاری لێکۆڵینەوە نەکردنی ئەوروپاوە لەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆڕی سپی لەلایەن تورکیاوە ئاشکرادەکات، رۆژنامەکە بەمانشێتێکی گەورە نوسیویەتی” بۆچی رۆژئاوا لێکۆڵینەوە لەتورکیا ناکات لەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆڕی سپی”، لەدرێژەی راپۆرتی رۆژنامە بەریتانیەکەدا هاتووە: بەکارهێنانی چەکی فۆسفۆڕی سپی کەیەکێکە لەچەکە قەدەغکراوەکان مانای تایبەتی هەیە و پێ ویستە لەروانگەی یاسای نێودەوڵەتیەوە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکرێت، لایەنی بەکارهێنەری ئەم چەکەش دەکەوێتە ژێر بەرپرسیاریەتی گەورەی نێودەوڵەتی.

شایەنی باسە پێشتریش رۆژنامەی تایمز ئاشکرای کردبوو چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆڕی سپی کە تورکیا دژی رۆژئاڤا بەکاریهێنا چەکەکە بەریتانی بووە و بەریتانیا بەتورکیا فرۆشتویەتی لەچوارچێوەی رێکەوتنی فرۆشتنی چەک بەم وڵاتە، بۆ ئەم مەبەستە تایمز  قسه‌ی هامیش گۆردۆن فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌وجی كیمیایی و ئه‌تۆمیی به‌ریتانیای وه‌رگرتوه‌، كه‌ دوپاتیكردۆته‌وه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ریتانیا فوسفۆڕی سپیی به‌ توركیا فرۆشتوه‌.

بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ لەلایەن تورکیاوە چەند جارێک لەماوەی رابردوودا بەکارهاتووە و لەساڵی ١٩٢٥ تورکیا چەکی کۆمەلکوژی دژی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و دواتریش دژێ شۆڕشی دێرسیم بەکارهێناوە، ئەمەجگە لەوەی تورکیا لەماوەی ساڵەکانی ١٩١٥ بۆ ١٩٢٣ چەکی کۆمەڵكوژی دژی ئەرمەنەکان بەکارهێناوە و ١.٥ ملیۆن ئەرمەنی کۆمەڵکوژ کرد، کە ئەم روداوە بەجینۆسایدی ئەرمەنەکان ناسراوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.