ستاندەر
ماوەی ١١ رۆژە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەبێ پچڕان لەزۆربەی شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بەردەوامی هەیە، لەئێستاداداواکاری خۆپیشاندەران گۆڕدراوە و داوای هەڵوەشانەوەی حوکمەت و پەرلەمان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەن، لەنوێترین کاردانەوەشیدا حکومەتی عێراق تۆڕی ئینتەرنێتی لەبەغدا و زۆربەی شارەکانی تر بریوە، ئەمەش زیاتر خۆپیشاندەرانی توڕەکردووە. بەپێی داتاکان ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان زیاترە لە ٢٥٠ کوژرا و ٦٠٠٠ بریندار، تەنها لەخۆپیشاندانەکانی دوێنێی بەغدا (٥ )کەس کوژراون.
شایەنی باسە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن لەئێستاداخۆپیشاندەران دەیانەوێت بەربەستی پردی کۆماری ببڕن و بگەنە ناوچەی سەوزی بەغدا.