کۆبوونەوەی باڵای سەرۆک کۆماری عێراق و هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم لەگەڵ سەرۆک حیزبەکان دەستی پێکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

ستاندەر

کەمێک پێش ئێستا لەشاری هەولێر کۆبوونەوەی باڵای سەرۆک کۆماری عێراق “دکتۆر بەرهەم ساڵح” و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆک حیزبەکان، دەستی پێکرد، بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت لەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق و پرسی هەموارکردنەوەی دەستور و مەرجەكانی هەرێم  بۆ لادانی سەرۆك وەزیران و دروستكردنی حكومەتی نوێ و هەڵبژاردنی پێش وەختە.

شایەنی باسە لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی سەرجەم حیزبە باڵاکانی کوردستان بەشدارن جگە لە “مەسعود بارزانی” سەرۆکی پارتی دیموکرات و “شاسوار عەبدولواحید” سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.