خۆپیشاندەرانی زیقار ماڵی سێ پەرلەمانتاریان سوتاند

لەلایەن ستاندار Posted on 238 جار بینراوە

ستاندەر

شەوی رابردوو خۆپیشاندەران لەقەزای شەترە ی سەر بەپارێزگای زیقار هێرشیان کردە سەر ماڵی سێ پەرلەمانتاری ئەو شارە و ئاگریان لەماڵەکانیان بەردان، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردۆتەوە خۆپیشاندەران هێرشیان کردۆتەسەر ماڵی هەریەک لە پەرلەمانتار ” ناجی ئەلسەعیدی و زەینەب خەزرەجی و مونا غورابی” ماڵەکانیان سوتاندوونە، شایەنی باسە لەلایەکی تریش خۆپیشاندەرانی بەسڕە تادێت نزیک دەبنەوە لە خاڵی نێودەوڵەتی ئاوی ” ئوم قەسڕ” لەئەنجامی پێکدادی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنیەکانیش کە بۆ پارێزگاری کردن لەم بەندرە ئاویە داندراون، دوو خۆپیشاندەر کوژراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.