حکومەتی عێراق: هەڵبژاردنی پێش وەختە قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 363 جار بینراوە

ستاندەر

سەعد حەدیسی وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق لەمیانەی بەشداری کردنی لەبەرنامەیەکی کەناڵی سکای نیوسی عرەبی رایگەیاندوو: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە کەخواستی خۆپیشاندەرانە قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە، حەدیسی دەشڵێت: ئەگەرچی ئێمە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە نین، بەڵام ئەم بابەتە پێ ویستی بەمیکانیزم و دەسەڵاتی دەستور و پەرلەمان هەیە.

لەبارەی دەست لەکارکێشانەوەی حکومەت ” سەعد حەدیسی” رایگەیاندووە: ئەگەر بێت و حکومەتیش دەست لەکاربکێشێتەوە خۆپیشاندەران رازی ناکەت، و لەئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتیش حکومەت دەبێتە کار بەڕێکەر و ناتوانێت خواستی هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران بەدیبهێنێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.