پرسی هەمواری دەستور و کاریگەری لەسەر پێگەی سیاسی و سیادی کورد

لەلایەن ستاندار Posted on 475 جار بینراوە

داستان خارگێڵانی

ساڵی ٢٠٠٥ دەستوری عێراق بە بەشداری نەوشیروان مستەفا ئەمین و کۆمەڵێک لایەنی کوردی لە دوای روخانی ڕژێمی بەعسی فاشست نوسرایەوە

لەو کاتەدا کورد لە پێگەیەکی بەرز دابوو بەهۆی ئەوەی کە کۆتایی هێنرابوو بە ڕژێمی بەعسی روخاو وە کورد پێگەیەکی جەماوەری ناوخۆی پتەوی هەبوو و پەیوەندی پتەوی لەگەڵ ئەمریکادا هەبوو و لە ناوخۆشدا یەک دەنگ و یەک ڕەنگ بوو و بەرەی ئۆپۆزسیۆنی لە ناوخۆدا بونی نەبوو
بۆیە کۆمەڵێک مافی دەستوریان بۆ کورد نوسیەوە گەر جێبەجێشنەکرابیت ئەوا لە دەستوردا ئاماژەی پێدرابوو

لەئێستادا پرسی هەمواری دەستوری عێراق لە ئارادایە وە کورد دوو سەرکردەی دیاری لەدەستداوە و بەرەی ئۆپۆزسیۆنی بوونی هەیە و عیراقیش ئەو عێراقەی دوای ڕژێمی بەعس نییە وە لە لیژنەی هەمواری دەستور لە ١٥٠ ئەندام تەنها ٤ ئەندامیان کوردن بۆیە کۆمەڵێک بڕگەو مادەی دەستوری کە لەسودی کوردن ئاستەم دەبێت پاراستنیان وەک مادەکانی

بەندی یەکەم
مادەی ٣ــ عێراق وڵاتێکە لە نەتەوەو ئاین و ئاینزای جیاجیا پێک هاتووە

مادەی ٤ــ
خاڵی یەکەم ــ زمانی عەرەبی و کوردی دوو زمانی فەرمین لەعێراقدا مافی سەرجەم عێراقیەکان پارێزراوە لە فێرکردنی ڕۆڵەکانیان بە زمانی دایکیان

خاڵی دووەم ــ سنوری دەستەواژەی زمانی فەرمی دیاریدەکرێت .چۆنیەتی جێبەجێکردنی حوکمی ئەم مادەیەش بە یاسا ئەم خاڵانە دەگرێتەوە

ڕ – دەرکردنی ڕۆژنامە بە هەردوو زمان .
ب – قسەکردن و وتوێژ دەربڕین بەهەردوو زمانەکە وەک ئەنجومەنی وەزیران ئەنجومەنی نوێنەران و دادگا و کۆنگرە فەرمییەکان .
ج- داننان بە بەڵگەنامە فەرمییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی نامەو دەرکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان بە هەردوو زمان .
د – کردنەوەی قوتابخانە بە هەردوو زمانەکە بەپێی یاسا پەروەردەییەکان .
ە – هەر بوارێکی دیکە کە بنەمای یەکسانی بیگرێتەوە وەک پارەو پاساپۆرت و پول .

سێیەم ـ داموو دەزگا فیدرالی و فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان هەردوو زمانەکە بەکاردێنن .
پێنجەم ــ هەر هەرێم و پارێزگایەک مافی ئەوەی هەیە کە زمانی ناوخۆی دیکە بکاتە زمانی فەرمی ئەگەر زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە ڕاپرسیەکی گشتیدا بڕیاریان لەسەردا .

مادەی ٧
یەکەم ــ ڕێگەنادرێت بە هیچ هێزێک رەگەز پەرستی یان تیرۆر یان تەکفیر یان پاکسازی نەژادی بکاتە بەرنامەی خۆیی

مادەی ١٢
یەکەم ــ ئاڵاو دروشم وسرودی نیشتمانی بە یاسا ڕێکدەخرێت بە مەرجێک ئاماژە بە پێکهێنەرەکانی گەلی عێراق بکەن .

مادەی ١٤
عێراقییەکان یەکسانن لەبەردەم یاسادا بە بێ جیاوازی رەگەز و نەژاد و نەتەوە

بەندی پێنجەم
مادەی ١١٦
ڕژیمی فیدڕاڵی لە عێراقدا پێکدێت لە پایتەخت و هەرێمەکان و پارێزگا لامەرکەزییەکان و ئیدارە ناوخۆییەکان

مادەی ١١٧
ئەم دەستورە لە بەرواری پیادەکردنییەوە دان بە هەرێمی کوردستان و ئەو دەسەڵاتەی ئێستایدا دەهێنێت وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی

مادەی ١١٩
پارێزگایەک یان زیاتر مافی پێکهێنانی هەرێمێکیان هەیە بە پشت بەستن بە داواکارییەک بۆ یەنجام دانی راپرسیەک لەسەری

مادەی ١٢٠
هەرێم دەستورێک بۆ خۆی دادەڕێژێت هەرەمی دەسەڵاتەکانی هەرێم و میکانیزمی بەکارهێنانی ئەو دەسەڵاتانە دیاریدەکات بە مەرجێک ناکۆک نەبێت لەگەڵ ئەم دەستورە دا

مادەی ١٢١
یەکەم ــ دەسەڵاتی هەرێمەکان مافی پیادە کردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و راپەڕاندن و دادوەرییان هەیە بە گوێرەی ئەم دەستورە جگە لەودەسەڵاتانەی کە تایبەتن بە حکومەتی فیدڕاڵەوە
دووەم ــ حکومەتی هەرێم مافی هەموارکردنی جێبەجێکردنی یاسای فیدڕاڵی لە هەرێمەکەدا هەیە ئەگەر ناکۆکی یان دژ یەک لەنێوان یاسای فیدڕاڵ و یاسای هەرێم دا هەبوو لەسەر بابەتێک کە لەسنوری ئەو دەسەڵاتانە نەبێت کە تایبەتن بە حکومەتی فیدڕاڵی

سێیەم ــ دەبیت لەو داهاتانەی کە لە حکومەتی فیدڕاڵیدا بەدەستدەهێنرێت پشکێکی گونجاو بۆ هەرێمەکان تەرخان بکرێت کە بەشی هەستان بەئەرکەکانی بکات بە لەچاوگرتنی داهات وپێویستیەکان و ڕێژەی دانیشتوانی

چوارەم ــ نوسینگەی تایبەت بە هەرێم و پارێزگاکان دەکرێتەوە لە باڵوێزخانەو نێردە دیبلۆماسیەکاندا بەمەبەستی بەدواداچونی کاروباری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدان

پێنجەم ــ هەرچی پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی هەرێمەوە هەیە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم دایە پێکهێنان و ڕێکخستنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێم وەک پۆلیس و ئاسایش و پاسەوانی هەرێم

بەندی شەشەم
مادەی ١٤٠
دووەم ـ ……… ئەنجام دانی راپرسی لە کەرکوک و ناوچەکانی تر کە ناکۆکییان لەسەرە بۆ دیاری کردنی ویستی خۆیان

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.