گرینگ_کۆمەڵێک پارێزەری هەولێر و بادینان راگەیەندراوێک بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 305 جار بینراوە

ستاندەر

کۆمەڵێک پارێزەری هەولێر و بادینان راگەیەندراوێک بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی

بۆ رای گشتی ..

سەربەخۆبوونی دەسەڵاتی دادوەری و لەیەک جیاکردنەوەی ھەر سێ دەسەڵاتەکە بنەمای بنیاتنانی دەوڵەتی مۆدێرن و پێشکەوتنی دیموکراسییە لە جیھان. سەبارەت بە مانگرتنی کۆمەڵێک لە دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی بەڕێز لە سنووری گەرمیان ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر دەستوەردانی حزبی و سەربەخۆ بوونی دادگاکان مانیان گرتووە، ئێمە وەک کۆمەڵێک لە پارێزەران پاڵپشتی خۆمان رادەگەیەنین و پشتگیری ھەڵوێستەکانیان دەکەین،داواکارین ئەنجومەنی دادوەری لەبری سزادان بەدواداچوونی جدی بکات بۆ کێشەکە و چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە چونکە لە کوردستان خەریکە سەربەخۆ بوونی دادگاکان بەرەو مەترسی دەڕوات، وەک دیارە بە سیستەم دەسەڵاتی دادوەری خراوەتە ژێر کاریگەری دەسەڵاتی جێبەجێکردن، لەوێشەوە بۆ ژێر کاریگەری حیزبی .
ناکرێت ھەر کاتێک دادوەرێک یان ئەندامێکی داواکاری گشتی ھەڵوێستێکیان ھەبێت بۆ چاکسازی دەست بەجێ سزا بدرێن لەبری پاڵپشتی کردن .وەک لە ڕابردوش نمونەی هاوشێوەی سزادانی دادوەران و بە زۆر گواستنەوەیان زۆرن بۆیە ئێمە ئەو پارێزەرانەی لە خوارەوە ناومان ھاتووە دوپاتی پشتگیری خۆمان دەکەینەوە بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و بەهێز کردنی ڕۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پشتیوانی لە دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی بەڕێز . و ھیوادارین بە زووترین کات کێشەکانیان چارەسەر بکرێت و بەکۆتا بێت ..

کۆمەڵەک لە پارێزەرانی هەولێر و بادینان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.