ستاندەر نهێنی سێیەم کۆبوونەوەی نێوان گۆڕان و یەکێتی دور لەچاوی کامیراکان ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 301 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان،  یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دور لەچاوی کامیراکان بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان سێیەم کۆبونەوەی نهێنی ئەنجامدەدەن، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ستاندەر بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی سێیەم کۆبوونەوەی خۆیان دور لەچاوی کامیراکان ئەنجامداوە، ئەمەش بەهەوڵ و دەستپێشخەری کۆمەڵێک لەفەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی هەردوولا و کۆمەڵیک دەزگای تری مەدەنی و کەسایەتی سیاسی، هەمان سەرچاوە بۆ ستاندەر ئاشکرای کردووە ئامانجی کۆبوونەوەکان بۆ دروست بوونی بەرەیەکی فراوانی سیاسی نیشتمانییە بەمەبەستی پاراستنی قەوارەی هەرێم لەداگیرکاری، بەتایبەت داگیرکاری سوپای تورکیا.

شایەنی باسە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی سێ رێکەوتنی سیاسی لەنێوانیاندا هەیە نوێترین رێکەوتنیشیان بەناوی رێکەوتنامەی دەباشان لەساڵی ٢٠١٧ بوو، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکەوتنە سیاسییەکانیان بەتەواوی جێ بەجێ نەکراون، ئەگەرچی چەند جارێک داوای جێ بەجێ کردنی رێکەوتنەکەنیان لەئاستی دەسەڵاتی باڵای هەردولا داواکاروا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.