سوپای تورکیا ٨ هاوڵاتی مەدەنی لەکۆبانێ بریندار دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ستاندەر

دەزگای میدیای رۆناهی تیڤی بڵاوی کردۆتەوە، ئەمرۆ سێشەم لەشاری کۆبانێی رۆژئاڤای کوردستان ٨ هاوڵاتی مەدەنی لەئەنجامی تەقەی سوپای تورکیا برینداربوون، شایەنی باسە هاوڵاتیانی شارەکە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی گەڕانی کاروانێکی هاوبەشی سوپای تورکیا و روسیا ناڕەزایەتیان دەربڕی و بەبەرد هێرشیان کردۆتە سەر سەیارەکانی سوپای تورکیا و روسیا، لەبەرامبەریشدا سوپای تورکیا بەگازی فرمیشک ڕیژ و فیشەک هێرشیان کردۆتە سەر هاوڵاتیان و لەئەنجامدا ٨ هاوڵاتی بریندار بوونە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.