رۆژنامەی دێرتی ئەمریکی: بنەماڵەی بارزانی دووڤێلا لەئەمریکا بەبڕی ٤٧ ملیۆن دۆلار دەکڕن

لەلایەن ستاندار Posted on 836 جار بینراوە 0 سەرنج
26

ستاندەر

رۆژنامەی دێرتی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کردووە، بنەماڵەی بارزانی لەناوچەی گەشتیاری “بیفڕلی هیڵز” کەدەکەوێتە ویلایەتی کالیفۆڕنیا، دووڤێلای گەورە بەبڕی ٤٧ ملیۆن دۆلار بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان لەئەمریکا دەكڕن، رۆژنامەکە وێنەی ناوە و دەروەی ڤێلاکانیش بڵاوکردۆتەوە، کڕینی ئەو دوڤێلایە لای بنەماڵەی بارزانی بۆتە سەرنجی میدیا عێراقییەکانیش و پێگەی “الوسیقە” لەراپۆرتێکیدا دەڵێت: لەکاتێكدا لەعێراق خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی دەکرێت، بنەماڵەی بارزانی دوو ڤێلای گەورەیان لەئەمریکا بەبڕی ٤٧ ملیۆن دۆلار کریوە.

شایەنی باسە تاوەکو ئێستا ئەم هەواڵە لەلایەن هیچ یەکێک لەئەندامانی بنەماڵەی بارزانی ڕەتنەکاراوەتەوە، چاودێرانیش پێیان وایە لەدۆخی ئێستای عێراقدا بوونی راپۆرتی لەم چەشنە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ لێکۆڵینەوە کردنی دەستەی دەست پاکی عێراق لەم دۆسیەیەدا، چونکە لەئێستادا فشارێکی زۆری خۆپیشاندەران لەسەر دەستەی دەست پاکی و ئەنجوومەنی باڵای روبەروبونەوەی گەندەڵی هەیە، بەمەبەستی لێكۆكینەوە کردن لەسەروەت و سامانی بەرپرسانی باڵای عێراق.

 

لینکی سەرچاوەی یەکەم:https://l.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Fvariety.com%2F2019%2Fdirt%2Fmore-dirt%2Fkurdistans-barzani-family-spends-47-million-on-two-beverly-hills-homes-1203401895%2Famp%2F%3Ffbclid%3DIwAR2Au_oEzJ-MruCzD0dF7so-q3ySPsdFcgPKwsDm8QdInluF37UhwQlFgjg&h=AT08Sli5aSYVdFVUPhPc70B0bkWbWdFQB7fZlkfNvevEtJYcMkuZS4MiSOYVO4ZSsA_tmhFabNsDhotmShrTqpCdvk5rvv0RVlrCYbCkt8y6dZZi5tQDl6YmaYqe5oN0vAZgiyatNpUqyRQ

لینکی سەرچاوەی دووەم: https://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Falwathika.com%2Farticle%2F%3Ft%3D91746%26fbclid%3DIwAR22KeZEHqZrk0d58qkMRzBnxSBWs3FUrG9MskPUhmIDbRlm0_B60WrA6Ps&h=AT0nf53EEzks-zrvQp-hSKA1zR9cfHogGlGFnhrp9dva8LFek24OD96XAxB4t4kjETs86ogiKSD5ZhzCVqJJxSjpAJPWBT5ooO-zjrXqFTrbJucawPZy5ZNIgBK_PVhzbUg

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *