ستاندەر
پێگه‌ی (العربی الجدید) له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ناو ناوچه‌ی سه‌وز ئاشكرای كردوه سەرۆك وەزیران عادل عبدالمهدی وسیاسیهكانی عێراق ته‌واو بێ هیوا بوونه لە كۆتایی هێنان بەخۆپیشاندان وله كۆتاییدا ته‌سلیمی ئیراده‌ی خۆپیشانده‌ران بوونه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌یاسا وكۆمسیۆنێكی هه‌ڵبژاردنی نوێ.
پێگه‌ی ناوبراو له دوو سه‌رۆك فراكسیۆنی په‌رله‌مانی عێرقدا ئه‌و زانیاریه‌یان پشت راست كردۆته‌وه به‌جۆرێك هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه ساڵێك تێپه‌رناكات.
شایانی باسه یوندام كه‌نا ومحمد خالدی ئاشكرایان كردوه كه‌دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز گه‌یشتونه‌ته ئه‌م بڕیاره چاره‌نوسازه.
جێی باسە پێگەی ستراتفۆر پێش مانگێك پێشبینی كردبوو كه ئەگەری زۆری هه‌یه عادل عبدالمهدی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه