لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێک بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 216 جار بینراوە

ستاندەر

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە، رۆحانی لەپەیامەکەیدا رایگەیاندووە: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مافی خەڵکە، ده‌بێت له‌ كاری تێكده‌رانه‌ جیابێت، لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا رۆحانی دەڵێت: سێ بژاردەمان لەبەردەستە، یەکەم: زیادکردنی باج، دووەم: هەناردەکەردنی نەوتی زیاتر، سێیەم: گرانکردنی نرخی بەنزین، رۆحانی دەشڵێت: ئێمە بژاردەی سێیەمان هەڵبژارد ئەمەش لەپێناو هاوکاری کردنی خەڵکی هەژار. شایەنی باسە ماوەی دوورۆژە خۆپیشاندان دژی گرانکردنی نرخی بەنزین بەشێکی زۆری شارەکانی ئێرانی گرتۆتەوە بەتایبەت شارەکوردنشینەکان، بەهۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە، تاوەکو ئێستا تەنها لەشارە کوردییەکان ٢١ خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.