ستاندەر
ماوەی چەند رۆژێکەخۆپیشاندان بەشێکی زۆری شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە، خۆپیشاندانەکان وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی گرانکردنی نرخی سوتەمەنی دەستی پێ کردووە، بەگوێرەوی راپۆرتی رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەئەمنیەکان لەزۆر بەی شارەکان تەقەیان لەخۆپیشاندەران کردووە و بەهۆیەوە چەندین خۆپیشاندەر کوژراون و بریندارکراون، لەراپۆرتەکەی رێکخراوی هەنگاودا هاتووە: تەنها لەشاری جوانڕۆ ١٤ خۆپیشاندەر کوژراون و ٥٢ کەسیش بریندارکراون، هەروەها لەشاری مەریوان ٦ کەس کوژراون و لەکرمانشانیش ١٥ کەس بریندارکراون. شایەنی باسە خامنەئی رێبەری شۆرشی کۆماری ئیسلامی ئێران (خۆپیشاندەرانی بەکەسی خراپ و مرۆڤ کوژ وەسف کردووە)، وتەکەی خامنەئی لەکاتێکدایە ئەوەی بۆتە قوربانی خودی خۆپیشاندەران نەک خەڵکانی تر.