سه‌نگه‌ر رسول
له‌دوای ساڵی 2003، به‌تایبه‌ت له‌دوای گۆرینی سیستمی دیكتاتۆرییه‌وه بۆ سیستمه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و دابه‌شكاری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی، به نزیكه‌ی رێژه‌ی بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تی عیراق به 100 ملیار دۆلار هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌م قه‌باره‌و ژماره گه‌وره‌یه له‌بودجه چۆن ته‌رجومه كراوه بۆ وه‌به‌رهێنان و بوژانه‌وه؟ له‌چیدا كورتی هێناوه؟ چی به‌رهه‌مهێناوه؟ چی بونیادناوه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو؟ گه‌لێك پرسیاری دیكه كه ئه‌گه‌ر به‌دوای دابچین، به‌ڵام نه‌ك به‌ته‌نها وه‌ڵامه‌كان نه‌رێنی ده‌بن به‌ڵكو له‌زۆرباردا هه‌ر هیچ وه‌ڵامێكت ده‌س ناكه‌وێت. هه‌ر ده‌رئه‌نجامی نه‌رێنی بوون و بزربوونی وه‌ڵامه‌كانه له‌ساڵی 2019 گه‌لانی ماندووی عیراق له‌ساحه‌ی ته‌حریر له‌پاڵ توك توكهكانیان نارازیی و دژ به‌چینی ده‌سه‌ڵاتداران دروشم ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌گه‌وره‌یی و زۆریی ئه‌و ژماره‌یه (320 ملیار دۆلار) تێبگه‌ین، ئه‌وا نۆژه‌نكردنه‌وه‌و بونیادنانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پارێزگایانه‌ی عیراق ا پێویستی به 88 ملیار دۆلار كه ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه دیار نه‌ماوه
ئه‌گه‌ر گوزه‌رێك بكه‌ی به‌ناو خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ساحه‌ی ته‌حریر، له‌چاوی پر نائومێدی ئه‌و گه‌نجه عیراقییانه ئه‌وێ گه‌لێك چیرۆكی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی حوكمی نوێنه‌راییه‌تی عیراق ده‌خوێنیته‌وه. بۆ نموونه: له‌زاری ره‌حیم ئه‌لده‌راج له‌كۆمیته‌ی شه‌فافییه‌تی عیراقییه‌وه بۆ میدیا رۆژئاواییه‌كان، ده‌ڵێت: 320 ملیار دۆلار له‌داهات و قوتی گشتی عیراقییه‌كان نه‌ك ته‌نها به‌خراپ خه‌رج كراوه به‌ڵكو هیچ ئاسهوارێكیشی دیارنییه وكه‌س نازانێت چی لێهاتووه!
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌گه‌وره‌یی و زۆریی ئه‌و ژماره‌یه (320 ملیار دۆلار) تێبگه‌ین، ئه‌وا نۆژه‌نكردنه‌وه‌و بونیادنانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پارێزگایانه‌ی عیراق به‌هۆی شه‌ری تیرۆریستانی داعشه‌وه خاپوور بوون، ته‌نها پێویستی به 88 ملیار دۆلار كه ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه دیار نه‌ماوه جگه له‌و رێژانه‌ی دیكه‌ی بودجه‌ی گشتی عیراق كه به‌هۆی خراپ جێبه‌جێكردن و نرخی خه‌یاڵییه‌وه به‌تاڵان براوه. ئه‌م خاڵه به‌سانایی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هه‌ره‌شه‌ی گه‌نده‌ڵی چوار ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی داعش ترسناكتره (هه‌روه‌ك عیراق له ئیندێكسی بانكی ده‌ولی ساڵی 2018 بۆ گه‌نده‌ڵی 171 وڵاته).
كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ر ئه‌وه نییه لهخاڵێك بوه‌ستێت كه بودجه‌ی گشتی له‌قۆناغێكدا نزم بكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی بۆ چه‌ندین ساڵ ودهیهی داهاتوو كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له‌ئێستادا كه 52% بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ سێكته‌ری به‌رێوه‌بردنی گشتی وڵات و مووچه ده‌روات و 90% داهات پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌وا گره‌نتی چییه كه رێژه‌ی بودجه‌ی سێكته‌ر ته‌شغیلی هه‌ڵنه‌كشێت؟ به‌دڵنیاییه‌وه ساڵ به‌ساڵ بارگرانی زیاتر له‌سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها 25% له‌بودجه‌ی گشتی ده‌چێت بۆ وه‌به‌رهێنان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی كه له‌و رێژه‌یه ئه‌سته‌مه 50% ته‌رجومه‌ی به‌هێزكردنی ئابووری و بونیادنانی ژێرخانی ئابووری بكرێت، كه به بنه‌مای راگرتنی باڵانسی ئابووری وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت به‌ڵام هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی ئه‌وتۆی له‌ژیانی عیراقییه‌كان دروست نه‌كردووه. له‌كاتێكدا ساڵانه 800 هه‌زار گه‌نج بۆ بازار و ده‌وڵه‌تی عیراقی وه‌كو ده‌ستی كار‌و داهاتووی وڵات زیاد ده‌بن، له‌جیاتی له‌پیشه‌سازی و بهكارخستنییان له‌بازاردا به‌كاربێن، ئه‌م گه‌نجانه تاڵاوی بێكاریی و له‌كۆتایشدا زۆر جار له‌په‌یوه‌ندیكردن به‌میلیشیا سه‌ربازییه‌كان خۆیان ده‌بیننه‌وه. بۆیه یه‌كێك له‌هه‌ره كێشه گه‌وره‌كانی عیراق نه‌بوونی وه‌به‌رهێنانێكی به‌به‌رنامه ودادپهروهرانهیهو گرنگی نه‌دان به‌بازار و كه‌رتی تایبه‌ت و بارگرانی دروستكردنه له‌سه‌ر كه‌رت و بودجه‌ی گشتی.
بۆیه بۆ گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌رییه‌كاندا، ئه‌وا هه‌مواری ده‌ستووری عیراق شتێكی ئه‌وتۆ به‌رهه‌م ناهێنێت كه ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار بۆ عیراقییه‌كان دروست بكات هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویسته سیستمی حوكمرانی و شێوازی ئیداره‌دانی رێكبخرێنه‌وه. یه‌كه‌م هه‌نگاو كه پێویسته بكرێت دروستكردنی 5 تا 7 هه‌رێمه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و هه‌ر ره‌نگ و بنه‌مایه‌كی دیكه، به پێی ده‌ستووری ئێستای عیراق به‌تایبه‌ت مادده‌ی 116ی ده‌ستوور، كه عیراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی و فره هه‌رێم ده‌بێت، له‌رێگه‌ی دروستكردنی ئه‌و هه‌رێمانه‌وه ئه‌وا هه‌ر هه‌رێمێك ده‌توانێت باشتر پارێزگاری له‌به‌شه بودجه و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی داهاته‌كانی بكات و پێشبركێیه‌كی ئابووری باشیش له‌نێوان هه‌رێمه‌كان دروست ده‌بێت و هیچ هه‌رێمێكیش هه‌ژار تر نا‌بێـت چونكه له‌هه‌مان ده‌ستووردا به‌پێی مادده‌ی 111 ئه‌وا نه‌وت و گاز موڵكی هه‌موو عیراقییه‌كانه. له‌مادده‌ی 106 ده‌ستووردا، ئه‌وه روون كراوه‌ته‌وه كه پێویسته ده‌سته‌ی تایبه‌ت به‌چاودێریكردن و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی داهات له‌نێوان هه‌رێم و پارێزگاكاندا ده‌كرێت وهه‌روه‌ها چۆن بنه‌ماكانی شه‌فافییه‌ت پارێزگاری لێده‌كرێت و په‌یره‌و ده‌كرێت. له‌وه‌ش زیاتر به‌پێی مادده‌ی 114 ی ده‌ستوور سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌كان به‌شدارن له‌ستراتیژیه‌تی و ره‌سمی سیاسه‌تی وڵات.
ئه‌م مادده ده‌ستووریانه ده‌بنه بنه‌مای باشی دروستكردنی حوكمرانی باش بۆ داهاتووی عیراق نه‌ك هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك زیاتر به‌لای په‌راوێزخستنی به‌شێك بێت و هیچ له‌واقیع نه‌گۆرێت. هه‌روه‌ها بهپهیرهوكردنی حوكمرانی باش و دروستكردنی چه‌ند هه‌رێمێكی جیاواز هاوشێوه‌ی هه‌رێم و دابه‌شكردنی داهات به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه ئه‌وا ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌توانێت باڵانسێك بۆ ئه‌و مه‌ركه‌زییه‌ته بگه‌رێنێته‌وه كه چه‌ندین ساڵه به‌هۆی په‌راوێزخستنی چه‌ند پارێزگایه‌ك و ئه‌نجامنه‌دانی پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌ژێرخانی ئابووری پارێزگاكان چ وێرانه‌یه‌كی بۆ نه‌وه‌ی دوای دیكتاتۆرییه‌ت دروست كردووه.
گه‌ران به‌دوای چاره‌سه‌رییه‌كان له‌سه‌ر كاغه‌زو بنه‌ما تیۆرییه‌كان دادی داهاتووی عیراق نادات، ده‌بێت گۆرانكارییه‌كان له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستای عیراق و ئاماژه ترسناكه‌كانی له‌نه‌بوونی هیچ رووئیاو پلانێك بۆ داهاتووی ئابووری عیراق بێنه‌وه چونكه دوای 10 ساڵی دیكه ئه‌گه‌ر عه‌قڵی حوكمرانی عیراق به‌هه‌مان ئاواز‌و ریتیم به‌رده‌وام بێت و سه‌رجه‌م گۆرانكاری و چاكسازییه‌كان خۆی له‌هه‌مواری چه‌ند مادده‌یه‌كی ده‌ستووری و چه‌ند رێككارێكی سزادانی ئیداریی ببینێته‌وه ئه‌وا كاره‌ساتی گه‌وره‌ترو ئایندهی خراپتر چاوه‌رێی عیراقییه‌كان ده‌كات. بۆیه به‌ر له‌هه‌موو شتێك حوكمرانی باش و لامه‌ركه‌زییه‌ت و دادپه‌روه‌ری له‌دابه‌شكردنی داهات گرنگه!