لێپرسراوی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران: درێژە بە مانگرتن و خۆپیشاندانەكان بدەن

لەلایەن ستاندار Posted on 358 جار بینراوە

ستاندەر

مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران  لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان  پەیامێكی ئاراستەی خۆپیشاندەران كرد و رایگەیاند: درێژە بە مانگرتن و ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانتان بدەن.

دەشلێت : دەنگی بەرزی بێزاریتان لە ڕژێمی دژی گەلی کۆماری ئیسلامی، هاوارێکی حەقخوازانەیە کە تێکەڵ بە دەنگی خەڵکی تووڕەی ئێرانە، ئێستا بووەتە بە سەردێڕی هەواڵەکانی هەموو دنیا.

لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا رایگەیاندووە:” تکایە لەو بەرخۆدانەدا، لە توندوتیژی خۆبپارێزن و بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە درێژە بە خەباتەکەتان بدەن بۆ ئەوەی ڕژێم بەهانەی بۆ سەرکوت و زەبروزەنگی زیاتر دەست نەکەوێت. هەموو خەڵکی دنیا پشتیوانتانە، دەنگمان لەگەڵ دەنگتانە و دڵمان لە لاتانە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.