ئەمریکا، دواین دەرفەت بۆ تورکیا

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە

هێرش عه‌بدولره‌حمان

تورکیا لەژێر چەتری ناتۆدا چەندین ساڵە یاریەکی ناشیرین دەکات لە نێوان ئەمریکاو ڕوسیادا، ئێستا ھەموو ئەندامانی ناتۆ تێگەیشتون کەکاتیەتی سنورێک بۆ ئەردۆغان دابنیریت، بۆیە داھاتوی تورکیا لەناو ناتۆدا وەک ڕابردوونابێت، چونکە کاتی خۆشی چاوپۆشی لێکراوەو مەرجەکانی ئەندام بونی تیانەبووە، بەس لەبەر ئەوە جێی کراوەتەوە تا چەند ھەنگاوێک لە ڕوسیای دوور بخەنەوە. چەندین ساڵە شتێک نەماوە بەناوی پەیوەندی ئەمریکاو تورکیا لەئاستی دامەزاوەکانی ھەردوو ووڵات، ئەوەی ھەیە پەیوەندی ناڕونی ئەردۆغان و ترامپە کە دوو کەسایەتی ناجێگیرن و داھاتووی ئەو پەیوەندیە ڕون نیە.

بانگھێشتکردنی ئەردۆغان بۆ کۆشکی سپی بۆ ئەوەیە ئیتر ئەو پەیوەندیەی نێوان ئەم دوو وڵاتە قسەی کۆتای لێ بکرێت، ئەردۆغان کۆمەڵێ داواکاری ھەیەو ترامیش لیستێکی بۆئامادەکردوە، ھەردووکیان ئەیانەوێت لەو بینینە زۆرترین دەستکەوتیان ھەبێت.

لیستی داواکاریەکانی ئەرۆدغان :

٭ بەکارھێنانی ترامپ تا ھەوڵبدات ئەو یاسایەی کە ئامادەکراوە لە لایەن ئەنجومەنی پیرانەوە ڤیتۆکەی لەسەر لاببرێت و کۆتای پێبێت و باس نەکرێتەوە، دوای ڕۆیشتنەوەی ئەردۆغان دەکرێتە دەنگدانەوەو زۆرینەش دێنیت.

٭ ڕاگرتنی یاسای ناساندنی جینوسایدکردنی ئەرمەنیەکان لەئەنجومەنی پیران.

٭ داوای تەسلیم کردنەوەی ” فەتحوڵڵا گولەن ” بە تورکیا.

٭ ڕگرتنی ھاوکاریە سەربەزیەکان بۆ ڕۆژئاواو، باسنەکردنی شتێک کە ناوی کوردە جا لەھەر شوێنێک بێت.

٭ لابردنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ھاڵک بانک.

٭ چاوپۆشیکردنی ئەمریکا لە بازرگانی تورکیاو ئێران.

داواکارییەکانی ئەمریکا :

٭ مەرجی سەرەکی ئەمریکا لە تورکیا دەستبەردابونی کڕیی سیستەمی ئێس ٤٠٠ە ، کە ئەوە کرا ئەمریکا ئامادەیە تورکیا بگەڕێنێتەوە ناو پرۆگرامی فرۆکەی F 35 و واژۆکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە قەبارەی ١٠٠ ملیار دۆلار.

٭ دانانی ھێڵێکی سور بۆ پەیوەندیە بازرگانیکی ئێران و تورکیا.

٭ وەستاندنی تورک لە دژایەتی کوردان.

دەرئەنجام ئەگەر تورکیا پاشەکشەی نەکرد لەکڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠، ئەوا ھەموو شتەکان پێچەوانە دەبنەوەو، ئەردۆغان بەدەستی بەتاڵ دەگەڕێتەوە و تورکیا ھیچی دەستناکەوێت. ھەر لەدوای گەڕانەوەی ئەردۆغان بۆ تورکیا ئەنجومەنی پیران یاسای سزاکانی سەر تورکیا بەزۆرینەی دەنگ تێدەپەڕێنێ، سەرەتای یارییەکان دەست پێدەکات، دوابەدوای ئەوە شتی سەیر لەتورکیا ڕووئەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.