بۆ پاراستنی گەڕەكێكی سلێمانی لە ڕوخاندن لە پێناوی پرۆژەیەكی بازرگانی حیزبی بانگەوازێك بڵاودەكرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 666 جار بینراوە

ستاندەر

نوسراوێك بۆ ڕێگە نەدان بە شارەوانی سلێمانی بۆ ڕوخاندنی کۆمەڵێک خانوو لە گەڕەکە کەلتوریەی (شێخان) بۆ پڕۆژەی کۆمپانیای نۆکانی یەکێتی نیشتیمانی كە كۆمەلێك زانیاری و دیكۆمێنت لەخۆوە دەگرێت.

دەقی بانگەوازەكە بخوێنەوە:

نامەیەکی کرایەوە بۆ بەڕێزان :

سەرۆکی هەرێم.

پەرلەمانی کوردستان.

سەرۆک وەزیران.

هەموو حیزبە کوردستانیەکان.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی.

پارێزگاری سلێمانی.

ڕێز و سڵاو :

بابەت:ڕێگە نەدان بە شارەوانی سلێمانی بۆ ڕوخاندنی کۆمەڵێک خانوو لە گەڕەکە کەلتوریەی (شێخان) بۆ پڕۆژەی کۆمپانیای نۆکانی یەکێتی نیشتیمانی

بەڕێزان هەر نەتەوەیەکی ژێر دەست لە یەکەمین هەنگاو بۆ بڵاوکردنی بیری نەتەوەیی و خەبات لە پێناو سەربەخۆیی مێژوو کەلتوری شارستانیەتی وڵاتەکەی زیندو دەکات کە سیلاحێکی گەورەی کاریگەرە لەبەر ئەمە مستەفا کەمال وتویەتی:(ئەگەر بتەوێت میللەتێک سەرگەردان بکەی مێژوو و کەلتوری وێران بکە).

ئایا جائیزە ئێمە مێژوو کەلتورمان وێران بکەین تا بگوترێت ئەمە دەچێتە خانەی بیر و هۆشی مستەفا کەمال.

بەڕێزان ئەوا بیست و حەوت (٢٧) ساڵە مێژوو و شوێنەوار و کەلتوری شارستانی کوردستانی باشور وێران دەکرێت، مەخابن لە ساڵانی ڕابوردودا هەزاران جێگەی مێژووی و شوێنەواری و خانووی نێو گەڕەکە تائریخیەکان و کەلتوریەکان هاتونەتە وێران کردن تا چەندین قەبرستان و وە قەبری پیاو چاکانیش بەو پەڕی وەحشییانەوە، تا لەنێو شاری سلێمانی دا کە نازناوی (پایتەختی ڕۆشنبیری) لێ نراوە دوو کۆڵانی ساغلەمیان نەهێڵاوە (تەمسیلی)یەکی تێدا بیێتە کردن ئایا حکومڕانی وەها دەکرێت لە وڵاتی پارچە پارچە کراو، لە وڵاتی ئەنفال و لە وڵاتی بۆردومانی کیمیاوی؟! ئایا ئەم وڵاتە پێویستی بە مێژوو کەلتور نییە؟! وئایا حوکومڕانی لە وڵاتاندا وەهایە؟! وەک دەیان جار ئەمە نوسراوە و لە ڕاگەیاندنەکان باس کراوە چی لە لایەن دائیرەکانی شوێنەوارەوە و چی لەلای کەسانی دڵسۆزەوە تا پەرلەمانی عێراقیش پتر لە جارێک نوسیوە بۆ لایەنەکانی هەرێم ووتویەتی گەڕەکە کۆنەکانتان وێران نەکەن کە لە وڵاتان گەڕەکە کۆنەکان دەپارێزرێن چونکە کەلتوری شارستانی میللەتانە ئەمەش وێنەی دوو نوسراوی پەرلەمانە .

No photo description available.

No photo description available.

ئایا دەبێت ئێمە گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانی وێران بکەین تا بگوترێت ئەمە جێ بەجێ کردنی پڕۆژەی (صەدام)ە کە صەدام لە ڕۆژی (١/٤/١٩٨١) بڕیاری دەرکرد بە وێرانکردنی هەموو گەڕەکە کەلتوریەکانی سلێمانی بەڵام ئەمەریکا نەهێڵا جێ بە جێ بکات.صەدام (١٥) لیژنەی دروستکرد لە سلێمانی تا ناوی خانووەکان و نرخیان بنوسن تا وێرانیان بکات تەنیا ئەندازیار (عیرفان عومەر ناجی) کە ناوی لە یەکێک لەو لیژنانەدا هەبوو بەژداری نەکرد لەم کارەدا و لەسەر ئەوە حکومەت شەهیدی کرد. عیرفان خۆی کردە قوربانی گەڕەکە کەلتوریەکانی سلێمانی وە هەر ئەو ڕۆژە دێت کە خەڵکی سلێمانی پەیکەر بۆ شەهید عیرفان دروست بکەن لە دەستپێکی گەڕەکی سابونکەران وە یان لە بەردەرکی سەرا کە ئەمەش وێنەیەتی:

Image may contain: one or more people and drawing

بێ گومان وێران کردنی مێژوو کەلتوری شارستانی کە بەشێکی گرنگە لە ئاسایشی نەتەوەیی خیانەتی نیشتیمانی یە تا ڕاوێژکاری پێشوی ئەڵمانیا لەسەر گۆڕینی تەنیا پەنجەرەیەکی کاتی جەنگی دووەمی جیهانی لە خانووەکەی خۆیدا تۆمەتی تاوانی دراوەتە پاڵ و دادگایی کرا ئەی ئەو دەوڵەمەندانەی سەدان خانوو کۆڵانە کۆنەکانیان ڕوخاندوە و وێرانیان کوردون و شوێنەکانیان کوردونەتە گەراجە گشتیەکان و عیمارات و دوکان بازاڕ لە سلێمانی ئەوە تاوان نیە بۆچی کەس دادگایی ناکرێت؟!.

ڕاکردنی حکومەتی هەرێم لە هەبوونی یاسایەکی هاوچەرخ لە بارەی شوێنەوار و کەلتور بەڵگەیە لەسەر ڕاستی قسەکانم.

حکومەتی هەرێم لەسەر یاسایی ساڵی (١٩٣٦) دەڕوات کە ئەویش لە ساڵی (١٩٧٤) ەوە کاری پێ ناکرێت، بۆچی حکومەتی هەرێم کار بە یاسای ساڵی (٢٠٠٥) عێراق ناکات کە چەندین جار داوای لێکراوە و نوسخەی بۆ نێردراوە- لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی شوێنەوارانی هەرێمەوە. بێگومان بۆ ئەوەیە تا کاربەدەستان و خەڵکی دیکەش بە بێ ترس شوێنەوار و کەلتور وێران بکەن و ئەگەر بە درێژی لە بارەیەوە بنوسم ئەوا پێویستی بە دانانی کتێبێکی گەورە هەیە.

با شاروانی و کۆمپانیای نۆکانی یەکێتی نیشتیمانی شەرم بکەن لە بڕیاری نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی یونسکۆ بە پاراستنی گەڕەکە کۆنەکان لە جیهاندا ساڵی (١٩٧٢) .

بەڕێزان ئەوا چەند مانگێکە لە سلێمانی شەڕە لە نێوان دوو لایەن دا، لایەنی یەکەم دائیرەی شوێنەواران و ئەو لیژنە فراوانەی دروست کراوە لە قایمقامیەتی سلێمانی لە ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و لە دائیرەی شوێنەواران و لە ئەندامانێکی خودی شارەوانیش بە پشتگیری پارێزگا و هەندێ لە ڕۆشنبیران بۆ پاراستنی ئەوەی ماوە لە گەڕەکە کۆنەکان وە لایەنی دووەم شارەوانی سلێمانی یە .

شەڕەکە لەسەر ڕوخانی کۆمەڵێک خانووی کەلتوری جوانە وەک لەوانە خانووی هونەرمەند کەریم کابان لە گەڕەکی شێخان کە بەشێکە لە گەڕەکی مەلکەندی لە نیزیک سەرای سلێمانی. شارەوانی ئینزاری داوەتە خاوەنەکانیان بیانڕوخێنن تا پاشتر قەرەبویان بکات بە زەوی.

لە یەکێک لەو وێنانەی بڵاوی دەکەین شارەوانی لەسەر خانوویەک نوسیوە (ئینزاری ژمارە ١٣) تا (کۆمپانیای نۆکان)ی یەکێتی نیشتیمانی شوێنەکەیان بکاتە عیمارە و دوکان و بازاڕ ئەمەش هەندێک لەو خانوانەیە کە دڵسۆزی کەلتوری شار (شیرزاد شانێڵ) لە پەیجی خۆیدا (سلێمانی جاران) بڵاوکردوەتەوە تا ئیمڕۆ هەندێکیان وەک لە وێنەکاندا دیارە ڕوخاندویانن وە هەندێکیشیان ماون وە ئەوانیش دە ڕوخێنن.

Image may contain: sky, house and outdoor

Image may contain: sky and outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: sky and outdoor

Image may contain: sky and outdoor

Image may contain: outdoor

بەشەرتێک ئەو خانووانە موڵکی شارەوانی یە واتە موڵکی حکومەتی هەرێمە و دەوترێت ئەمە لە جیاتی ئەو پڕۆژەیەیە کە وەختی خۆی سێ جار هەندێ لە کاربەدەستانی یەکێتی هەوڵیاندا (سەرا سلێمانی) بڕوخێنن و لە شوێنی سەرا دا ئاوای بکەن بەڵام (عبدالرقیب یوسف) نەهێڵا ، وە سەرات ڕزگارکرد بە پشتیوانی (١٠١٠) کەس لە کەسانی دڵسۆز لە سلێمانی و ڕانیە و چوارقوڕنە.

ئەگەر کۆمپانیای نۆکان ئەم پڕۆژەیە دروست بکە لەسەر وێران کردنی بەشێک لە کەلتوری سلێمانی ئەوا یەکێتی نیشتیمانی توشی شەرمەزاری دەکات بەرامبەر خەڵکی سلێمانی و بەرامبەر مێژوو چونکە وێران کردنی مێژوو و کەلتوری شارستانی کوردستان تاوان و خیانەتە وە یەکێتی کە خاوەنی دەسەڵاتە لە سلێمانی پاراستنی مێژوو کەلتوری شار ئەرکی نیشتیمانی و مێژووی ئەوە.

ئایا شوێنێکی دیکە لە دەرەوەی گەڕەکە کەلەپوریەکان نیە کۆمپانیای نۆکان پڕۆژەی خۆی لەسەر دروست بکە یان هەر دەبێ لەسەر حسابی وێران کردنی کەلتوری شاری سلێمانی بێت.

لێرەدا کۆمەڵێک بەڵگەنامە دەهێنین کە دەرچون بە پاراستنی گەڕەکە کۆنەکان لە دام و دەزگاکانی یەکێتی نیشتیمانی :

  • بڕیاری سەرۆکی وەزیرانی ئیدارەی سلێمانی بەڕێز کۆسرەت ڕەسوڵ ژمارە (٢٧) ڕۆژی (٩/٩/١٩٩٨) کە بڕیارەکە بریتی یە لە پاراستنی گەڕەکە کۆنەکان و بینا کەلەپوریەکان وە بڕیاری دووەمی کۆسرەت ڕەسوڵ ژمارە (١٣٨) ڕۆژی (٢٠/٧/١٩٩٩) .

No photo description available.

  • نوسراوی وەزیری شارەوانی بەڕێز کافیە سلیمان

No photo description available.

  • نوسراوی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی قادر حەمە جان

No photo description available.

  • نوسراوی وەزیری شارەوانی جەلال جوهر پاش کە سێ لیژنە دروست کران بۆ مەسح کردن و دەستنیشان کردنی گەرەکە کۆنەکانی سلێمانی و کفری و کۆیە و پاش (تصدیق) کردنی نەخشەی لیژنەکان مەسەلەکە بوەتە پڕۆژەیەکی گەورە لە وەزارەتی شارەوانی.

No photo description available.

  • نوسراوی بەڕێز وەزیری شارەوانی عەدنان موفتی.

No photo description available.

  • نوسراوی بەڕێز فاتح عبدالله عباس بریکاری وەزیری شارەوانی.

No photo description available.

  • نوسراوی بەڕێز جەمال اشرف بریکاری وەزارەتی ناوخۆ .

No photo description available.

  • نوسراوێکی بەڕێز وەزیری شارەوانی بە دانانی بەڕێز ئەندازیار (ئازاد حاجی ئەحمەد) ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی بە ئەندامی لیژنەی پاراستنی گەڕەکە کۆنەکان

No photo description available.

  • نوسراوی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عومەر فەتاح

No photo description available.

11و12و13و14 با شارەوانی و کۆمپانیای نۆکان شەرم بکەن لەم چوارەی بڕیارەی خودی شارەوانی سلێمانی بە پاراستنی گەڕەکە کەلەپوریەکانی سلێمانی ساڵی (٢٠٠٦) تا ئەو کاتە شارەوانی تا حەدێک دەستی دەپاراست لە ڕێگە پێدان بە ڕوخاندنی خانووەکانی نێو گەڕەکە کۆنەکان  .

No photo description available.

15و16و17- بڕیاری حکومەتی هەرێم بە پاراستنی گەڕەکەکۆنەکان لە شارەکانی هەرێم دا ساڵی (٢٠٠٩) ئەوەشی لەسەر داوای وەزارەتی داد ژمارەی (٣/٥٥٩٣) ڕۆژی (٨/٢/٢٠٠٩) ئەوەش لە سەر داوای سەرۆکی داواکاری گشتی بە نوسراوی (٥/١٣٧٢) ڕۆژی (٨/١٢/٢٠٠٩).

کەس ناتوانێت ئەم هەموو بڕیارانە بخاتە ژێر پێی و سوکایەتی پێ بکات تەنیا کەسانی وەحشی و خاینی وڵات نەبێت.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

چەند جار باسی پاراستنی گەڕەکە کەلەپوریەکانم کرد لای خوالێخۆشبوو مام جەلال جارێک ووتی : سەیدا من بە ئەندامێکی خۆت بنوسە و بەرنامەم بۆ دانە منیش بەقەد نامیلکەیەک نوسیم لە هەموو بوارەکانی ڕۆشنبیری دا و زۆر تەئکیدم کرد لەسەر گرنگی پاراستنی گەڕەکە کۆنەکان.

18- گەڕەکی شێخان لە مەڵکەندی و گەڕەکەکانی دیکەی سلێمانی بە کەلتوری تۆمارکراون لە لایەن دائیرەی شوێنەوارانی سلێمانیەوە.

19- ئەو گەڕەکانەی بە کەلتوری تۆمارکراون لە ماستەر پلای شاری سلێمانی و نوسخەی کەتەلۆکی هەر شەش گەڕەکە کەلتوریەکان لە شارەوانی یە کە بریار لەسەر پاراستنیان دراوە .

20- ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نوسراوی ژمارە (٢٥) ڕۆژی (١١/٨/٢٠١٥) پێی داگرتوە لەسەر پاراستنی ئەو گەڕەکانە و هەموو خانووەکانیان.

Image may contain: text

– شاندی یونسکۆ لە (٣/١١/٢٠١٨) سەردانی گەڕەکە کەلتوریەکانی کردوە وێنەیانیان گرتوە وە لیستەیان لەگەڵ خۆیان بردوە.

22- لە ڕۆژی (٢٥/٥/٢٠١٩) سەرۆکی یونسکۆ لقی عێراق بۆ مەسەلەی پاراستنی گەڕەکە کۆنەکان هاتە سلێمانی و کۆبونەوەی کرد لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری دائیرەی شوێنەواران و منیش بە شداری کۆبونەوەم کرد بە سیفەتی شارەزا و ڕاوێژکاری شوێنەوار و کەلتور لە شوێنەوارانی سلێمانی و بە ڤیدیۆی خۆشم هەرچی وتراوە لە کۆبونەوەکەدا لە بارەی گەڕەکە کەلتوریەکان تۆمارم کردوە ، سەرۆکی یونسکۆ زانیاری تەواوی وەرگرت و لەگەڵ خۆی برد تا یوسنکۆ کاری لەسەر ئەو گەڕەکانە بکات.

23- لیستەی گەڕەکەکان دراوەتە مەڵبەندی گشتی یونسکۆ لە پاریس ساڵی (٢٠١٧)

22- لیستەیان دراوەتە نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەغداد لە ساڵی (٢٠١٧)

24- لیستەیان دراوەتە پەرلەمانی عێراق ساڵی (٢٠١٧).

داوا دەکەم لە لایەنانی پەیوەندی دار سکاڵا تۆمار بکەن لەسەر شارەوانی سلێمانی لە ڕۆشنایی ئەم هەموو بەڵگەنامانەدا بۆچی گەڕەکە کەلتوریەکانی نە پاراستوە و لە (٨٥%) لە گەڕەکەکانی وێرانکردوە بە بەربڵاوی وەک مەزەندە دەکرێت و ئێستاش وازی ناهێنێ لەو کەمەی ماوە .

ئەگەر سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری کوردی یە با ڕۆشنبیرانی سلێمانی بەرگری لە گەڕەکە کۆنەکانی بکەن .

ئەگەر سەرۆکی شارەوانی زەختی لەسەرە با ئیستیقالەی بدات.

لە (١٤/١١/٢٠١٨) بەشی تەلارسازی لە زانکۆی سلێمانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سازدا لە بارەی هونەری تەلار سازی نێو خۆیی و خانوو گەڕەکە کۆنەکان مامۆستایانی بەشەکە ووتیان کاری زۆر گەورەمان لەم بارەوە کردوە (واتە لە پارەوە)، ئیتر وەها خۆیان کردە پاڵەوانی گەڕەکە کۆنەکان بە پێجەوانەی ئەمانەتی عیلمی دەوری دائیرەی شوێنەوارانی سلێمانی خستە ژێر بەڕە وهەروەها دەوری ئەو کەسەشیان بزرکرد کە بۆ یەکەم جار ئەلقە فەرامۆش کراوەکەی و هەروەها لقی بەڵگەنامەشی خستوەتە نێو ڕۆشنبیری کوردیەوە یانی (٤١) ساڵ پێش کۆنفرانسی زانکۆ کە لە ڕۆژی (١٣/٧/١٩٧٧) دەستی بەم بابەتە کردوە وە لە ساڵی (١٩٧٩) یەکەمین لیستەی بینا کەلەپوریەکانی کوردستانی داوەتە بەڕێوبەرایەتی گشتی شوێنەوارانی عێراق و لە شوباتی ساڵی (١٩٨٠) لیژنەیەکی لەو دەزگایەوە هێنا بۆ کوردستان بۆ ئەم کارە واتە ئەو کاتە هەندێ لەم بەڕێزانە قوتابی بوون یان بەببونە قوتابی ئەو کەسەش یەکێکە لە ئەندامانی دەستەی باڵای کەمپینەکەمان، جا ئەگەر ئەو مامۆستایانەی زانکۆ ڕاست دەکەن با بێنە مەیدان و لە ڕاگەیاندنەکاندا بەرگری لەو گەڕەکانەی شار بکەن کە تا ئێستا نە بینراوە یەکێکیان لە تەلەفیزیۆنێکدا ناڕەزایی دەربڕیبێت دژی ئەم کاول کاریە ی لە سلێمانی ڕوداوە لە وێرانکردنی گەڕەکە کەلتوریەکان.

با کۆمپانیای نۆکان شەرم بکە لە کۆمپانیا و دەوڵەمەندەکانی وڵاتان کە چۆن دەچنە شارەوانیەکان و داوا لێیان دەکەن ئەگەر قەڵاتێک یان شوێنەوارێک یان بینایەکی کەلتوری پێویستی بە تەعمیرکردنە با ڕێگەیان پێ بدەن تەعمیریان بەکەن لەسەر حسابی خۆیان بۆ خزمەتی مێژووی وڵات . ئەمە ڕێبازیانە لە وڵاتان. جا ئەو هەموو خانوە نەخشدارانەی سلێمانی و خانووی عەزیز بەگی عبدالرحمان پاشای بابان لە بەر سنگی مزگەوتی گەورە و خانووی جەمال عیرفان هاتنە ڕوخاندن لە لایەن کەسانی ناکوردەوە بۆچی نۆکان تەنیا یەکێکیانی نەکڕی و نەی بەخشی بە دائیرەی شوێنەواران ئایا دەبێت چەندین خانووی جوان و نەخشدار هاتبێتە ڕوخاندن لەم ساڵانەی ئەخیردا بە ڕێگە پێدانی شارەوانی وەک ئەم خانووەی غەنی شاڵی کە شوێنەکەی کراوەتە گەراجێکی گشتی لە ساڵی (٢٠١٨).

یان ئەم خانووە نەخشدارە لە دەست کردەی نەقاش وە میعمار (گوڵ محەمەد ی سنەیی) وە وەستا سلێمانی وەستا باشی شارەوانی سلێمانی کە لە ساڵی (٢٠١٨) لە نێو چوو.

Image may contain: indoor

 

Image may contain: car and outdoor

یان (خانە سوتاو – خانی بازرگانی و گەورەی سلێمان پاشای بابان) لە فلکەی خانەقا کە یەکێتی نیشتیمانی ڕوخاندی ڕۆژی (١٣-١٤حوزەیرانی ١٩٩٦) و کردە عیمارە و دوکان و بازاڕ بۆ خۆی ڕەنگە ئەم خانەی بازرگانی لە کاری ئاوا کردنی شاری سلێمانیدا ئاوا کرابێت یان پاشتر.

مێجەرسۆن لە کتێبەکەیدا (رحلة متنکر) زۆر باسی ئەم خانە کردوە چونکە خۆی ماوەیەکی زۆر تیایدا ماوە چونکە وەکو ئوتێلێکیش بووە. بە یەکێتی نیشتیمانی وترا وەک (خان الخلیلی) لە میصر تەعمیری بکە سودی لێببینە نەک بڕوخێنە

دەبا نۆکان و شارەکانی خانووە کۆنەکانی گەڕەکی شێخان تەعمیر بکەن بۆ کاری ڕۆشنبیری و هونەری تا ئیسباتی بکەن سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری یە بەڵام سلێمانی کراوەتە پایتەختی وێران کردنی ڕۆشنبیری کوردی.

لێرەدا نوسراوێکی شوێنەوارانی سلێمانی دەهێنین کە ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی کردوە و داوای پاراستنی گەڕەکی شێخان دەکات ئەوە لە ڕۆژی (٦/١١/٢٠١٩)

No photo description available.

 

لە کۆتاییدا داوا دەکەین

  • تکایە نەهێڵن نۆکان و شارەوانی ئەم کارە بکەن .
  • لابردنی سەرۆکی شارەوانی و گۆڕینی بە مرۆڤێکی دڵسۆز و دەستپاک
  • ڕۆشنبیرانی سلێمانی نیازی خۆپیشاندانیان هەیە لەم بارودۆخە ناسکەی کوردستان و دەڵێن ئەگەر خۆپیشاندان تەشەنەکرا ئێمە بەرپرس نین بەڵکو سەرۆکی شارەوانی و کۆمپانیای نۆکان بەرپرسن کە بونەتە هۆی دروستبوونی ئاژاوە.

بێگومان نەوەکانی داهاتوو یێ بڵێن کاوانێ شاری کاتی بابان و شاری کاتی شێخ مەحمود و ئەو جا (١٠٠%)یێ تف و لەعنەت لە قەبر و لە گیانی نا پاکی خایینان بکەن.

داواش لە سەرۆکی وەزیرانی نوێ دەکەم یاسای ساڵی (٢٠٠٥) ی عێراق لە بواری شوێنەوار و کەلتور لە هەرێم بخاتە کار.

لەگەڵ ڕێزدا

 

کەمپینی پاراستنی شوێنەوار و کەلتوری شارستانی کوردستان

(٩/١١/٢٠١٩)

دەستەی باڵا :

 

(مەسعود عبدالخالق ، دکتۆر کامەران بەرواری ، مامۆستا دارا بلال ، نزار محەمەد ، شۆڕش ئەمین و عبدالرقیب یوسف)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.