جەمیل بایک: تورکیا دەیەوێت کورد قڕ بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 229 جار بینراوە

ستاندەر

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند تورکیا دەیەوێت کورد قڕ بکات لەناوچەکەدا، جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەمیانەی بەشداری کردنێکی لەبەرنامەیەکی کەناڵی “ستێرک تیڤیدا” رایگەیاندووە: تورکیا دەیەوێت کورد قڕ بکات، بایک دەشڵێت: دەوڵەتی تورک دەیەوێت هەمو شتێک بە ناوی کورد و کوردستان لەناوببات، دەیەوێت کورد نەمێنێت. ئەوانەی کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکێشی سیستم دەکەن، نایانەوێت کورد بە تەواوی لەناوبچێت، بەو هۆیەی دەبینن کورد لەناو ناچێت، پێشتر سیاسەتیان پشتگیریکردن بو لە تورکیا، بەڵام لەئێستادا گۆڕاوە، کورد تێگەیشتون و تێدەکۆشن، بەو هۆیەوە وەک تورکیا لەگەڵ کورد هەڵسوکەوت ناکەن، بێگۆمان تەڤگەری ئازادی و کوردی ئازاد قبوڵ ناکەن، دەیانەوێت کورد لە خزمەتی ئەوان دابێت. ئەمەش بوە هۆی ناکۆکی نێوان ئەوان و تورکیا، ئەوان وەک یەکتری بیرناکەنەوە، یەکێک دەیەوێت لەناو ببات و یەکێکیتر دەیەوێت لە خزمەتی خۆیدا بەکاریان بهێنێت. ئەمەش بوەتە ناکۆکی نێوانیان، بەڵام ناکۆکیەکان تاکتیکین، کاتێک گەل تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبات، یەکسەر بەرامبەریان دەوەستنەوە. نمونەکەش ڕۆژئاوایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.