کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ داوایەک ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

لەراگەیەندراوێکدا کەئەمڕۆ (١٩/١١) بڵاوکراوەتەوە کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێڕاق داوایەکی ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، لەراگەیەندراوەکەیاندا کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ داوا لەسەرۆک وەزیران دەکەن سنورێک دابنێت بۆ رێگریکردن لەڕفاندنی رۆژنامەنوسان و پارێزەران و چالاکوانانی مەدەنی، لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە: داوا لە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق دەکەین لایەنە ئەمنییەکانى وەزارەتى ناوخۆ و دامودەزگاکانى ئاسایشى نیشتیمانى و دەزگاى هەواڵگرى و دەزگا ئەمنییەکانى دیکە رابسپێرێت بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەو لێشاوى ڕفاندنانەى کە دەرهەق بە چالاکوان و رۆژنامەنووسان و پارێزەران دەکرێت و ئەو لایەنانەش ئاشکرا بکرێن، کە ئەم کارانە وەک تەحەدایەک بەرامبەر بە دەسەڵات و دەوڵەت و یاسا دەکەن. هەروەها داواش دەکەن دەزگائەمنییەکان بەرپرسانە هەڵسوکەوت بکەن لەگەڵ ئەولایەنانەی خەڵک دەڕفێنن و بەزوترین کات رفێندراونیش ئازاد بکەن.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.