غالب مەحمەد: نەوتی هەرێم لەلایەن تورکیا و هەندێ مافیای دەست رۆیشتوو دەستی بەسەرداگیراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 328 جار بینراوە

ستاندەر

غالب مەحمەد ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لەپەرلەمانی عێراق بەرۆژنامەی “سەباح الجدید”ی راگەیاندووە: نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیا و هەندێ مافیای دەسترۆیشتووی هەرێمەوە دەستی بەسەرداگیراوە، غالب مەحمەد دەشڵیت: دۆسیەی نەوت لەهەرێمی کوردستان لەلایەن خەڵکی خەمخۆرەوە بەڕێوەنابرێت، بەڵکو لەلایەن تورکیا و هەندێ مافیای دەست رۆیشتوو دەستی بەسەرداگیراوە، غالب مەحمەد باسی لەوەش کردووە ئەولایەنانەی کەبەشدارن لەحکومەت لاوازن و ناتوانن فشار لەپارتی دیموکرات بکەن بۆئەوەی دۆسیەی نەوت ببێتە دۆسیەیکی نیشتمانی و لەژێر چنگی حیزب رزگاری بێت.

پەرلەمانتارەکە بۆ رۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە: لەئێستادا هەرێمی کوردستان نزیک ٥٠٠هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنێت بەبێ ئەوەی هیچ دەزگایەکی چاودێری و پەرلەمان و دەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی ئاگاداری شیوازی دەرهێنان و هەناردەکردنی بن، دەربارەی موچەی فەرمانبەران غالب مەحمەد دەڵیت: لەساڵی ٢٠١٩ حکومەتی عێراقی شەس ترلیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە بەمەبەستی دابینکردنی موچەی، بەڵام مل نەدانی حکومەتی هەرێم بۆ پابەند نەبوون بەیاسای بودجەوە کێشە مەترسی جدی لەسەر ناردنی قوتی فەرمانبەران دروست دەکات لەداهاتوودا.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.