ستاندەر
لە دانیشتنی ئەمرۆ سێ شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی چاكسازیەكان و ئەنجامدانی لێپرسینەوە، لەلایەن كوتلە عێراقیەكانەوە داواكراوە چۆن بەرپرسانی حكومەتی عێراقی لێپێچینەوەی دەستەی نەزاهەی عێراقی دەیان گرێتەوە بەهەمان شێوە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش هەمان رێوشوێنیان بەرامبەر بگیرێتە بەر، لەناو فراكسیۆنە كوردستانیەكان دابەش بون هەبوە لەسەر ئەو بابەتە بەشێك پێیان باش بوە لە هەرێمیش بگرێتەوە بەڵام پارتی و چەند پەرلەمانتارێكی تر دژی ئەو برگەیە بونە و گفتوگۆكانیش بەردەوامن.