لەژێر فشاری خۆپیشاندەران حکومەتی ئێران بڕیارێک دەردەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ چوارشەمە حکومەتی ئێران بریارێکی دەربارەی زیادکردنی موچەی مانگانەی هاوڵاتیانی هەژاری وڵاتەکەی دەرکرد، بەپێی بریارەکەی حکومەتی ئێران موچەی ٦٠ ملیۆن هاوڵاتی هەژاری ئێران ١٣ دۆلاری ئەمریکیان بۆ زیادکراوە، ئەم بریارەی حکومەتی ئێران لەکاتێکدایە کەوا رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” ئاشکرای کردووە ئەم بڕیارەی حوکمەتی ئێران پێش گرانکردنی نرخی بەنزین بووە، بەڵام ئێستا بریارەکەی بردۆتە بواری جێ بەجێ کردن ئەمەش لەژێر فشاری خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی.

جێگەی باسە ماوەی پێنج رۆژە خۆپیشاندانی فراوانی هاوڵاتیانی بەشیکی زۆری شارەکانی ئێرانی گرتۆتەوە ئەمەش دژی بڕیاری حکومەت بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندەی نرخی جارانی، بەپێی زانیاری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تاوەکو ئێستا نزیک ٤١ هاوڵاتی بەهۆی بەکارهێنانی توندتیژی لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە کوژراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.