گرینگ_پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسایەکی نوێ پەسند دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

ستاندەر

لەکۆبوونەوەی ئەمرۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا،  پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای خانەنشینی بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن پەسندکرا، بەپێی پرۆژە یاساکە تەمەنی خانەنشینی لەعێراقدا لە٦٣ ساڵی بۆ ٦٠ ساڵی کەمکرایەوە،  جێگەی باسە “مەحمەد حەلبوسی” سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەراگەندکارانی راگەیاندووە: ئەم پرۆژە یاسایە رۆڵی دەبێت لەرەخساندنی هەلی کار و دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان، حەلبوسی ڕاشیگەیاندووە: دوای پەسەندكردنی پڕۆژە یاساكە بۆ ساڵی ٢٠٢٠، ٢٠٢ هەزار فەرمانبەر لە كەرت و فەرمانگە جیاوازەكان دادەمزرێنرین و لە ساڵی ٢٠٢١-یشدا ٢٩ هەزار فەرمانبەر دادەمەزرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.