نەگەیشتنی پارە لەبەغداوە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی راگرت

لەلایەن ستاندار Posted on 466 جار بینراوە

ستاندەر

بەهۆی نەگەیشتنی پارەی موچەخۆران لەبەغداوە بۆ هەرێم، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەی راگرت، سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی بەکەناڵی ئێن ئاڕتی راگەیاندووە: بەهۆی نەگەیشتنی پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم دابەشکردنی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران راگیراوە، لای خۆشیەوە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارای و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە: (تائیشتا نازانم ئەو پارەیەی بەغدا گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان یاخود نا، دەربارەی ئەمە هیچ زانیارییەکەم نیە)

شایەنی باسە بەشێک لەوەزارەتەکان موچەی مانگی هەشتیان وەرگرتووە، بەڵام بەشێکی زۆری دەست و دامودەزگاکانی تر ماون کەموچەکانیان وەربگرن و ئەو موچەیەی کە ئێستا لەمانگی ١١ دا دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ و چارەنوسی موچەی مانگی ٩ و ١٠ و ١١و ١٢ش نادیارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.