بۆ تاوتوێکردنی پرسی بودجە و رادەستکردنی نەوت شاندێکی حکومەتی هەرێم گەیشەتە بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

ستاندەر

کەمێک پێش ئێستا شاندێکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا، ئاوات شێخ جەناب  وەزیری دارای و ئابوری و ئەندامی شاندەکە رایگەیاند: ئێمە هاتووین بۆ تاوتوێ کردنی پرسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق و پشکی هەرێم، ئاوات شێخ جەناب راشیگەیاندووە: دواى کۆبونەوەکان ئەنجامەکان دەردەکەون.

بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر: شاندەکە لەگەڵ هەریەک لە” عادل عەبدولمەهدی” سەرۆک وەزیران و وەزیری دارای عێراق کۆدەبنەوە، شایەنی باسە پێشتر نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا رایگەیاندبوو: تێگەیشتنی باش لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست بووە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکەوتن لەسەر پرسی رادەستکردنی ئەو برە نەوتەی کە بەغدا بۆ هەرێم دیاری کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.